
لە نوێترین ڤییدیۆدا کە لە تێرۆریست قاسم سلێمانی دوو ساڵ دوای کوژرانی بڵاو کراوەتەوە، قاسم سلێمانی ئامۆژگاری فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بۆ هێرش کردنە سەر شاری کەرکووک دەکات.
بەپێی ڤیدیۆکە قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئێران، لە دانیشتنێکدا کە لەگەڵ فەرماندەکانی حەشدی شەعبی هەیبووە، ئامۆژگاریی فەرماندەکانی حەشدی شەعبی بۆ هێرش کردنە سەر شاری کەرکووک دەکات و ئەو هێرشە وەکوو "سەرکەوتنی ئیلاهی" وەسف دەکات.
لە ١٦ی ئۆكتۆبەری ساڵی ٢٠١٧دا میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بە پشتیوانیی ڕێژیمی ئێران هێرشیان کردە سەر کەرکووک و ئەو پارێزگایەیان لە هەرێمی کوردستان داگیر کرد.
ئەو هێرشە دوای ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.