کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قاچاخی دەرمان لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە و لە کاتێکدا کەمی دەرمان بەرۆکی خەڵکی گرتووە

18:28 - 28 رەزبەر 2720

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باس لە بڵاوکردنەوەی دەرمان دەکەن لە حاڵێکدا کەمیی دەرمانی نەخۆشی شەکرە تووشبووانی ئەم نەخۆشییەی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووە.

ڕێژیمی ئێران کەمیی دەرمان دەگەڕێننەوە بۆگەمارۆکان، ئەمە لە کاتێکدایە کە تەحریمەکان نیزام پزیشکی ناگرێتەوە و هیچ بەربەستێک بۆ هاوردەکردنی دەرمانی "ئانسوولین قلمی" بوونی نییە.

ڕێژیمی ئێران لە هەوڵدایە ئەم دەرمانە لە ڕێگای دەرمانخانەکانی خۆیەوە بکاتە سەمیە و بە پێی کۆدی میلـلی بڵاوی بکاتەوە.

کەمیی ئەم دەرمانە بۆتە هۆی ئەوەیکە بنەماڵەی تووشبووانی نەخۆشی شەکرە بە کەڵک وەرگرتن لە هاشتەگی دەڵێن مردن چاوەڕوانی بڵاوکردنەوەی ئەو دەرمانە نابێت و گیانی نەخۆشەکان لە مەترسیدایە.

 کەمیی دەرمان لە ئێران لە کاتێکدایە کە ئەرتەشی عێراق لە ڕەزبەری ئەمساڵدا باسی لە دەست بە سەردا گرتنی ١٩ کانتینێر دەرمان  لە پارێزگای " دیالە" کردبوو، کە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە شێوەی قاچاخ هەناردەی عێراق کرابوو.