![](/content/upload/1/news/45391_w920.jpg)
''ههڵگورد شێخ نهجیب'' قایمقامی قهزای سۆران لە وتووێژێک لەگەڵ کاناڵی کوردستان ٢٤ لە پێوەندی لەگەڵ بۆردوومانەکانی ئەم چەند ڕۆژەی ناوچە شاوخاوییەکان لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە وتوویەتی: "تۆپبارانی ئێران بۆ ناوچه سنوورییهكان بەمەبەستی تێكدانی ئاسایش و سهقامگیریی خهڵكه و بهردهوام بیانوو بۆ ئهو پهلامارانه دهدۆزرێتهوه".
قایمقامی سۆران وتوویەتی: "ئەگەر هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیش لەو ناوچانە بن، ئەو هێزانە لە ساڵانەکانی نەوەد لەو ناوچەيە هیچ چالاکییەکی سەربازییان نییە. ئەوەی من دەیخوێنمەوە ئەوەیە کە بۆ تێکدانی سەقامگیریی هەرێمی کوردستانە، ئەگەر نا ئەم بۆردوومانە لە ڕووی سەربازییەوە هیچ ئامانجێک بۆ حکومەتی ئێران ناپێکێت."
لە ئاکامی ئەو هێرشەدا ناوچەکانی "سیدەکان، چۆمان و حاجی عومەران" کەوتوونەتە بەر هێرشی تۆپخانەیی و بۆردومانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە.
ناوچەی سیدەکان ٢٦٦ گوند لەخۆ دەگرێت و بەوتەی ''هەڵگورد نەجیب'' بەهۆی ئەو بوردوومانانە هەتاکوو ئێستا نزیکەی ١١٨ گوند چۆڵ بوونە."
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی خەرمانان، لە کاتژمێر ٦ی بەیانییەوە، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بیانووی بوونی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هێرشی ئاسمانیی بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان دەست پێکردووە و کە بۆماوەی ٣ ڕۆژە بەردەوامە.
ڕێژیمی ئێران لەو هێرشەدا بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان سەرەڕای هێرشی تۆپخانەیی لە دڕۆنە ئینتحاریش کەڵکی وەرگرتووە.