کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابخانەکانی ئێران لەگەڵ کەمیی مامۆستا بەرەوڕوون

13:49 - 10 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: کێشە و گرفتی قوتابخانەکانی ئێران و کوردستان کۆتایی پێ نایەت و هەنگاوێکی جیددیش بۆ چارەسەریی ئەو کێشانە ناگرترێتە بەر.

"محەممەد مەهدی زاهێدی"، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئامووزش، لێکۆڵێنەوە و فەنناوەریی مەجلیسی ڕێژیم وتوویەتی: "قوتابخانەی کانێکسی دەبێ لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا کۆ بکرێتەوە".

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم دانی بە کێشەی جیددی لە بەشی پەروەردە و بارهێنان داناوە و وتوویەتی: ''پەروەردە و بارهێنان لەگەڵ ٦٠ هەزار خانەنشینکراو بەرەڕوویە، ئەگەرچی ساڵی ڕابردوو ٤٠ هەزار کەسی دیکە خانەنشین کران".

بەپێی قسەکانی ناوبراو، بۆ سەرەتای وەرزی خوێندنی ئەمساڵ، ١٠٠ هەزار مامۆستا لە قوتابخانەکاندا پێویستە و هیچ کارێک بۆ ئەم بابەتە ئەنجام نەدراوە.

ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم باسی لەوەش کردووە کە ١٢٠ هەزار قوتابخانە پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە کە دەوڵەت توانای سەرنیاکردنەوەی نییە.

خەمساردی و دابیننەکردنی تێچووی قوتابخانە بۆ بارهێنان و پەروەردە لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا، بووەتە هۆی زۆربوونی وەرگرتنی بڕی پارەی نەخت لە قوتابییان، بەتایبەت لە قوتابخانەکانی کوردستان و هەروەها هاتنە خوارەوەی ئاستی حەقدەستی مامۆستایان.