کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابیان لە پیرانشار جامانە لەمل ڕۆیشتنە سەر پۆلەکانی خوێندن

10:46 - 10 رێبەندان 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی ڕێبەندان قوتابیانی قوتابخانەی "فەهمیدە"ی شاری پیرانشار لە هەوڵێکی یەکدەستدا جامانە لەمل چوونە سەر پۆلەکانی خوێندن و بوونە هۆی سەرسوڕمانی مامۆستایانی ئەو قوتابخانەیە.

ئەو قوتابیانە وتوویانە، ئەو هەوڵەمان بۆیە ئەنجام دەاوە کە ڕۆژی چوارشەممە نازمی قوتابخانەی "خامنەیی" ڕێگەی نەدابوو بەشێک لە قوتابییانی جامانە لەمل بچنە سەر پۆلەکانی خوێندن.

هەوڵی قوتابییانی قوتابخانەی "فەهمیدە"ی شاری پیرانشار دەرخەری ئەوەیە ڕێژیمی ئێران لە سڕینەوەی هێما و شوناسی نەتەوەیی لە بیر و مێشکی منداڵی کورددا سەرکەوتوو نەبووە و هەروەها دەرخەری ئەوەیه لە هێماکانی نەتەوەی کورد دەترسێت.