
ئەندامانی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بۆکان لە بەرەبەری ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی تێرۆرکرانی دوکتور 'قاسملوو'' چالاکیی بەرینی تەبلیغییان ئەنجام دا.
ڕۆڵە چاونەترسەکانی دێموكرات به بڵاوكردنەوەی تراكت و پۆستێری تایبەت بە ٢٢ى پووشپەڕ، سى.دى و ئارمى حيزب، بۆ یادکردنەوەی ڕێبەری نەمر دوکتور "قاسملوو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە لە بۆکان چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە: ''شەقامی کوشتارگا، پردی وەحدەت، کێوە ڕەش، پاركى ساحلى، بلوارى كوردستان، بلوارى دوكتور قاسملوو و گەڕەكەكانى فەرهەنگيان، كوى محەممەدى و نەخۆشخانەی كۆن".