کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوتابییانی ئیلامی خۆپیشاندانی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد

12:34 - 19 بانەمەڕ 2721

قوتابییانی ئیلامی بەرانبەر بە بەڕێوەچوونی حوزووریی تاقیکارییەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

ڕۆژی شەممە ١٨ی بانەمەڕ، قوتابییان لە هەموو پلە جیاوازەکانی خوێندندا، پاش ڕاگەیاندنی بڕیاری بەڕێوەچوونی حوزووریی تاقیکارییەکان دەستیان بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کردووە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، قوتابییانی شارەکانی دیکەی ئێران و کوردستانیش لەوانە سنە، کرماشان، کەرەج، تاران، تەورێز، شیراز، مەشهەد، ئیسفەهان، خوراسانی باکوور و باشوور و چەند پارێزگا و شاری دیکە بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەرانبەر باڵاخانەی وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان و ئیدارە گشتییەکان و ئۆرگانە گرێدراوەکان، بەنیسبەت بەڕێوەچوونی تاقیکارییەکان بە شێوەی حوزووری لە دۆخی پەتای کۆرۆنادا ناڕەزایەتییان نیشان داوە.

ئەو خۆپیشاندانانە لە هەندێک شوێندا، بە دەستێوەردانی سەروویاسایی و سەرەڕۆیانەی هێزە ئەمنییەتی و نیزامییەکان توندوتیژیی لێ کەوتووەتەوە و بووەتە هۆی ناڕەزایەتی و نیگەرانیی بنەماڵەی قوتابییان.