کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٥ قوتابیی پاوەیی لە پارەی گیرفانی خۆیان یارمەتییان پێشکەش بە نەخۆشەکانی شێرپەنجە کرد

16:33 - 4 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ١٥ قوتابیی خوێندگای سەرەتایی موتەهەریی شاری پاوە بە مەبەستی هاریکاریی نەخۆشەکانی شێرپەنجە، یەک میلیۆن تمەن لە گیرفانی خۆیان پێشکەش بەو نەخۆشانە کرد.
بەپێی هەواڵی کوردستان میدیا، رێکەوتی ١ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، ١٥ قوتابیی پۆلی شەشی سەرەتایی قوتابخانەی موتەهەری لە هەڵوێستێکی مرۆڤ دۆستانەدا بڕی یەک میلیۆن تمەن پارەیان پێشکەش بە نەخۆشەکانی شێرپەنجەی شاری پاوە کرد.
بەپێی ئەم راپۆرتە، ئەو قوتابییانە چەند مانگێکە لە پارەی گیرفانی خۆیان دەگرنەوە و کۆی دەکەنەوە هەتا بۆتە یەک میلیۆن تمەن و رادەستی رێکخراوی \'\'التیام\'\'یان لە شاری پاوە کردووە.

8343.jpg


رێکخراوی \'\'التیام\'\' رێکخراوێکی ناحکوومیی تایبەت بە یارمەتیدانی نەخۆشەکانی شێرپەنجە لە شاری پاوە دایە کە لەلایەن ژمارەیەک خێرخوازی ئەو شارەوە دامەزراوە.