کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قوربانیانی رووداوی هاتوچۆی ساڵی ٩٢، لە پارێزگای سنە لەسەدا ٩ زیادی کردووە

16:46 - 22 جۆزەردان 2714

کوردستان میدیا: قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای سـنە، لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە بەراورد لەگەڵ ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی رووی لە زیادبوون کردووە.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێو خۆیی‌یەکان، قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ لە پارێزگای سـنە هەر ساڵ رووی لە زیاد بوون کردووە و لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی بە رێژەی لە سەدا ٩ زیادی کردووە.

رێگەوبانی ناستاندارد و کەمتەرخەمیی لایەنە پەیوەندیدارەکان لەمەڕ نوێژەن کردنەوەی رێگەوبانەکان، وەکوو هۆکارەکانی زیادبوونی رووداوی هاتوچۆ لە جاددەکان دێنە ئەژمار.

لە کاتێکدا زیاتر لە ٣٥ ناوچەی گەشتیاری لە پارێزگای سنە بوونی هەیە و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاو گەشتیار روو لەو پارێزگایە دەکەن، رێگەوبانەکان هیچ گۆرانێکیان بەسەردا نەهاتووەو بەرپرسان کەمترین ئاوڕیان لە پرسی خزمەتگوزاری داوەتەوە.