هیوا میرزایی
پێش له هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی له ئێران‌دا، ویلایەته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ڕۆڵ و پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی له ئێران‌دا هه‌بوو و به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی له ئێران‌دا پارێزراو بوو و له ڕووی سه‌ربازییه‌وه ئا‌مریكا یارمه‌تیده‌رێكی باشی حكوومه‌تی په‌هله‌وی بوو و ته‌نانه‌ت پێوهندییهكانییان به‌شێوه‌یه‌ك بووه كه ئا‌مریكا پارێزه‌ری حكوومه‌تی په‌هله‌وی بووه و كودیتا له دژی موسه‌دێق و گه‌ڕانه‌وه‌ی شا بۆ سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئیدعاییه به‌س بێ به‌ڵام به هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا له تاران و به‌بارمته‌گرتنی كارمه‌نده‌كانی باڵوێزخانه‌ی ئا‌مریكا، ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م دوو وڵاته ده‌ستی پێكرد و تا هه‌نووكه‌یش ئه‌م شه‌ڕه نه‌رمه به‌رده‌وامه.
پرسیاری یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه بۆچی كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به جێگه‌ی ڕاكێشانی سه‌رنجی ئا‌مریكا و دروستكردنی دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵی، شه‌ڕیان ڕاگه‌یاند؟
بۆ وڵامدانه‌وه به‌م پرسیاره ده‌بێ بگه‌ڕینه‌وه بۆ ٤٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌شوێن وڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا بگه‌ڕین، سه‌رده‌مێك كه به‌هۆی زاڵبوونی بیری چه‌پ له ناوچه‌كه دروشمه ئینقلابییه‌كان، ڕه‌نگ و بۆنێكی جیاوازتریان هه‌بوو و ئا‌مریكا وه‌ك سه‌رۆكی ئیمپریالیزمی جیهانی به‌رده‌نگی یه‌كه‌می ئه‌م دروشمه ئینقلابییانه بوو و هاتنه‌سه‌ركاری حكوومه‌تێكی ئیدۆلۆژیكی ئیسلامی و تێكه‌ڵكردنی بیری چه‌پ له‌گه‌ڵی، فه‌زایه‌كی گونجاوی ڕه‌خساند كه باڵه تووندڕه‌وه‌كانی نێو ئه‌م حكوومه‌ته بێ له‌به‌رچاوگرتنی پێگه و گرینگی ئا‌مریكا له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه شه‌ڕ له دژی ئا‌مریكا ڕابگه‌ینن و بیكه‌ن به دوژمنی سه‌ره‌كی خۆیان به شه‌یتان شوبهاندنی ئا‌مریكا بچنه شه‌ڕێكی بێ گه‌ڕانه‌وه، چوون شه‌ڕی شه‌یتان و ئینسان( هه‌ڵبه‌ت ئینسانی موسڵمان) شه‌ڕێكه كه له ده‌قه ئایینییه‌كاندا تێیدا ئاشتی بوونی نییه و ئه‌گه‌ریش جاری وایه هێوربوونێك ڕوو ده‌دا ئه‌وه بۆ خۆته‌یاركردن و ئاماده‌سازی زیاتره بۆ شه‌ڕێكی گه‌وره‌تر. كه له ماوه‌ی ٤٠ ساڵه‌ی ته‌مه‌نی كۆماری ئیسلامی ئه‌م حاڵه‌ته به‌رده‌وام ڕوویداوه و زۆرجار به‌شێوه‌ی نهێنی ئێران و ئا‌مریكا پێوه‌ندی دیپلۆماسی‌یان به‌رقه‌رار كردووه و له هێندێ بڕگهیشدا له‌سه‌ر هێندێك پرس سازاون به‌ڵام دوژمنیی ئه‌م دوو وڵاته هه‌ر له جێگه‌ی خۆیدا ماوه‌ته‌وه، چوون له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌م دوو وڵاته پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه و تا یه‌كێك له‌م وڵاتانه پاشه‌كشێ نه‌كا ئه‌م دوژمنایه‌تییه به‌رده‌وامه.
پێكدادانی بەرژهوهندییهكان
سیاسه‌تی كۆماری ئیسلامی هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌ركارییه‌وه هه‌نارده‌كردنی شۆڕش بووه و تا ئه‌مڕۆیش له‌م سیاسه‌ته پاشه‌كشێی نه‌كردووه و بۆ ئه‌وه بتوانێ په‌ره به‌م سیاسه‌ته بدا پێویستی به دروستكردنی هێزه تووندڕه‌وه‌كان له ناوچه بووه و له ته‌نیشت ئه‌م هێزانه له نێوخۆیش هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ناوكی داوه بۆ پاڵپشتی زیاتر له مانه‌وه‌ی ڕێژیم و ناچاركردنی وڵاتانی ناوچه و جیهان بۆ قه‌بووڵكردنی كۆماری ئیسلامی وه‌ك وڵاتێكی به‌هێز و خاوه‌ن پێگه. سیاسه‌تی ده‌ستێوه‌ردان له وڵاتانی ناوچه و ده‌سته‌مۆكردنی وڵاتان ( ئه‌وه‌یكه له عێراق و سوورییه به تایبه‌ت ده‌یبینین) له سیاسه‌ته نه‌گۆڕه‌كانی ئێران بوونه و دژایه‌تی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلیش لووتكه‌ی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئا‌مریكا و ئێرانن كه له‌م ساڵانه‌دا بوونه‌ته گرێكوێره‌ی پێوه‌ندی ئا‌مریكا و ئێران. دیاره ناكرێ له‌م گرێكوێرهدا ڕۆڵی ڕووسیهیش له‌به‌رچاو نه‌گرین چوون ڕووسییه وه‌ك هاوپه‌یمانێكی ئێران له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌كتیڤ بووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ توركیه و ئێران بوونه‌ته هۆی مانه‌وه‌ی به‌شارئه‌سه‌د له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سووریه بووه‌ته شوێنی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئا‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی و به‌ره‌ی ئێران و ڕووسیه.
ئه‌وه‌ی له‌م ساڵانه‌دا بۆ ئامریكاییه‌كان گرینگ بووه، گۆڕینی ڕه‌فتاری كۆماری ئیسلامی بووه و بۆ گۆڕینی ئه‌م ڕه‌فتاره كه‌ڵكیان له زۆر ڕێكار وه‌رگرتووه، وه‌ك هاوكاریكردن له عێراقدا پێكه‌وه، وه‌ك دانووستانی چه‌ندقۆڵی و دووقۆڵی، وه‌ك واژۆكردنی ڕێكکه‌وتنی ناوكی به‌رجام، وه‌ك هاتنه‌ده‌ره‌وه له ڕێكکه‌وتنی ناوكی به‌رجام، وه‌ك گه‌مارۆ ئابوورییه‌كان، وه‌ك ڕاگه‌یاندنی تیرۆریستبوونی سپای پاسداران، وه‌ك ڕێگری له هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی ئێران هه‌موو ئه‌مانه وه‌ك خودی كاربه‌ده‌ستانی ئا‌مریكا به‌رده‌وام دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه بۆ گۆڕینی ڕه‌فتاری كۆماری ئیسلامییه.
ئایا كۆماری ئیسلامی ئاماده‌یه ڕه‌فتاری بگۆڕێ؟
قه‌یران چ سیاسی و چ كۆمه‌ڵایه‌تی و چ ئابووری له هه‌ر وڵاتێكدا هۆكارِێكه بۆ به‌ره‌وپێشنه‌چوون و لێكترازان له‌و وڵاته به‌ڵام له ئێران‌دا قه‌یران هۆكارێكی سه‌ره‌كی بووه كه ڕێژیم بتوانێ مانه‌وه‌ی خۆی گه‌ره‌نتی بكا. كۆماری ئیسلامی گه‌ر بیهه‌وێ ڕه‌فتاری بگۆڕێ ده‌بێ ئه‌م كارانه بكا. هێزه‌كانی له وڵاتانی ناوچه بهێنێته ده‌ر، په‌ره‌به دروستكردنی چه‌كی ناوكی نه‌دا، ده‌ست له دژایه‌تی ئیسرائیل هه‌ڵبگرێ، ده‌ست له دروستكردن و پشتیوانی له هێزه تووندڕه‌وه‌كانی ناوچه هه‌ڵبگرێ، ڕێگا خۆش بكات بۆ كرانه‌وه‌ی سیاسی و ئازادییه‌كان له ئێران و .... به واتایه‌كی دیكه ده‌ست له‌و شتانه هه‌ڵبگرێ كه هۆكاری مانه‌وه‌ی بوون تاكوو ئێستا و ڕێگه بۆ چاكسازی بكاته‌وه هه‌م له سیستمی سیاسی و ئابووری و فه‌رهه‌نگی وڵات به‌ڵام ئه‌وه‌یكه تاكوو ئێستا كۆماری ئیسلامی له بڕگه جیاوازه‌كانی ته‌مه‌نی خۆیدا نیشانی داوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆماره ڕێفۆرمههڵگر نییه و بوونی گرووپه جیاوازه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی له كۆماری ئیسلامی‌دا ڕێگرن له‌به‌رده‌م كرانه‌وه‌ی ئه‌م ڕێژیمه به‌ره‌و دونیای ده‌ره‌وه و ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا هه‌ر سووربێ له‌سه‌ر گۆڕینی ڕه‌فتاری ڕێژیم و سیاسه‌تی گۆڕینی ڕێژیم نه‌خاته سه‌ر مێزی كاریه‌وه، ئه‌م سیاسه‌ته بازنه و خولانه‌وه‌یه‌كی به‌تاڵه.
هاتنی ناوی شه‌ڕكه‌ری ئابراهام لینكۆڵن بۆ ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
بڕیاری ناردنی ئه‌م ناوهشهڕكهره بۆ ناوچه‌كه هه‌روه‌ك له قسه‌كانی جان بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی كۆشكی سپی‌دا هاتووه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئا‌مریكا له ناوچه‌كه و ئه‌مه‌یش هه‌وڵێكی دیكه‌ی ئامریكایه بۆ گۆڕینی ڕه‌فتار. له دیپلۆماسیدا شتێك هه‌یه به‌ناوی (gunboat diplomacy) دیپلۆماسی پاپۆڕی شه‌ڕله كۆنترین شێوازه‌كانی دیپلۆماسییه. ناردنی پاپۆڕه شه‌ڕكه‌ره‌كان بۆ دروستكردنی هه‌ڕه‌شه له‌هه‌مبه‌ر وڵاتی به‌رانبه‌ر و ناچاركردنی ئه‌وان به قه‌بووڵكردنی مه‌رجه‌كانی خۆیان و ئه‌وه‌ی كه ئایا پێكدادانی سه‌ربازی له نێوان ئێران و ئا‌مریكا ڕوو ده‌دا شتێكه كه له ئێستادا دوور له واقێعیه‌ته و ئه‌مریكا ده‌یهه‌وێ به‌م گوشارانه ئێران ڕابكێشێ بۆ سه‌ر مێزی وتووێژ.
ئایا ئێران مل بۆ وتووێژ ڕاده‌كێشێ؟
كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی مودیریه‌تی قه‌یران ده‌دا له‌م بڕگه‌دا و سیاسه‌تی چاوه‌ڕوانی گرتووه‌ته به‌ر، كۆماری ئیسلامی هیواداره له خولی داهاتووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌ركۆماری ئا‌مریكا، ترامپ له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا شكه‌ست بخوا و له ژێر ئه‌م گوشاره دیپلۆماسی و ئابوورییه هه‌ناسه‌یه‌ك بكێشێ و بتوانێ به‌هێزه‌وه له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا دانوستان بكا چوون هه‌روه‌ك چۆن به‌شێكی زۆری كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامی به‌پێچه‌وانه‌ی محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیم باسی ده‌كا له ئێستادا دژایه‌تی وتوویژ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا چوون پێیان وایه ئێستا له ئه‌وپه‌ڕی لاوازیدان و هه‌ر وتووێژێك ده‌بێته هۆی ملكه‌چبوونی ئێران و دۆڕانیان له‌م بڕگهیەدا.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.