کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قیرەتاوی رێگەوبانەکانی کرماشان دۆخیکی زۆر نالەباریان هەیە

18:08 - 28 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: رێگەوبانەکانی شاری کرماشان هیچ ستانداردێکی ئەمنیەتییان تێدا نییە و لەسەدا ٦٠ی قیرەتاوی جاددەکان نالەبار و ناستانداردن.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قیرەتاوی ناستاندارد و بەرزی و نزمی رێگەوبانەکانی کرماشان، هاووڵاتییانی ئەو شارەی وەزاڵە هێناوە و لەسەدا ٦٠ی قیرەتاوی جاددەکانی ئەو شارە بەکەڵک نایەت.

هەروەها قیرەتاوی لەسەدا ٧٠ی کۆڵان و شەقامەکانی ئەو شارە ناستاندارە و بەرپرسانی رێژیم هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە نادەنەوە.

بەرپرسێکی رێژیم لەو بارەوە رایگەیاند، بە هۆی نەبوونی بوودجە و ئیعتبار ناتوانن گرفتی قیرەتاوی جاددە و رێگەوبانەکانی ئەو شارە چارەسەر بکەن.

ئەو قیرەی کەلە وڵاتی ئێران بۆ قیرەتاوکردنی جاددەکان کەڵکی لێ وەردەگیرێت، تەنانەت لە وڵاتانی سریلانکا و تانزانیا قەدەغە کراوە و هیچ کڕیارێکی لە جیهاندا نییە.

بەرهەمهێنەرانی قیر لە وڵاتی ئێران لەبری کەڵک وەرگرتن لە مادە ستانداردەکان، پاشماوەی بورجی تەقتیر، نەوتی سپی و مازۆتی خراپ تێکەڵ دەکەن و قیری ساختەکاری بەرهەم دێنن و شیرکەتە بەڵێندەرەکان بۆ کەم کردنەوەی تێچووەکانیان لە پرۆژەی رێگەوبان کەڵک لە قیری ناستاندارد وەردەگرن.

نەبوونی ستانداردە ئەمنیەتییەکانی دروست‌کردنی رێگەوبان، خراپیی قیر، کەڵک وەرگرتن لە قیری ناستاندارد و ساختە، گران بوونی نرخی قیر بۆ قیرەتاو کردنی جاددەکان یەکێک لە سەرەکی‌ترین هۆکارەکانی هاتنە ئارای رووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێرانە، کە رۆژانە چەندین کەس بەو هۆیە گیانیان لە دەست دەدەن.

لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران، ٢٩ هەزار و بیست و پێنج هاووڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە، یان بریندار بوون.

لە ماوەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاویدا لە چوار پارێزگای کوردستانی ئێران، ٢٩ هەزار و بیست و پێنج هاووڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لە دەست داوە، یان بریندار بوون.