کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

قەیرانی کۆرۆنا لە کوردستان قووڵتر دەبێتەوە

11:15 - 13 رەزبەر 2720

لە دوای ئەوەیکە ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران بە شێوەیەکی سەرسووڕهێنەر بەرز بووەتەوە، ڕێژیمی ئێران لە شارەکاندا قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باسیان لەوە دەکرد کە کۆرۆنایان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام ئێستا خۆیان دانیان بەوەدا ناوە کە بەپێی پێویست دژی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا هەنگاویان هەڵنەگرتووە.

لە پارێزگای ورمێ بەهۆی بەرزبوونەی نەخۆشیی کۆرۆنا سەرجەم شوێنە گشتییەکان، خوێندنگە و شوێنە گەشتیارییەکان داخراوە و تەنانەت نوێژی هەینی بەڕێوە ناچێت.

لە پارێزگاکانی کرماشان، سنه و ئیلام بەهۆی کۆرۆنا دۆخی شارەکان زۆر مەترسیدارە و ڕێژەی تووشبووان بە کۆرۆنا بەرزتر دەبێتەوە.

هاوکات ئاماری قوربانییان بە کۆرۆنا لەو پارێزگایانە ڕووی لە هەڵکشانە و هەتا ئێستا چەندین منداڵ لە کرماشان بە کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە.