کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لابردنی ڕووسەری لەلایەن ژمارەیەک لە خوێندکارانی کچ لەبەردەم زانکۆی تاران

12:12 - 13 خەزەڵوەر 2721

بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆ تاران لە هەنگاوێکی یەکدەنگدا، بە جلوبەرگی جەژنی کۆتایی خوێندن لەبەردەم زانکۆی تاران ڕووسەرییەکانیان لەسەر سەری خۆیان لابرد.

ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەر، پاش کۆتاییهاتنی قۆناغی خوێندن لە زانکۆ، ئەم خوێندکارە کچانە بە یەکدەنگی و دژ بە سیاسەتی ڕێژیم لە سیستمی پەروەردە و جیاوازییدانان لەنێوان کچ و کوڕ لە خوێندندا، بەلابردنی ڕووسەری و گرتنی وێنە ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

بڵاوبوونەوەی ئەم وێنە کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە و بەرپرسانی زانکۆ بڕیاری بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان داوە و وتوویانە کە لەگەڵ ئەم کەسانە هەڵسوکەوتی پێویست ئەنجام دەدەن.

توێژی خوێندکار لە ئێران بەردەوام لە ڕێگای جۆراجۆرەوە هەوڵ دەدات ئەو کۆسپ و تەگەرانەی کە ڕێژیمی ئێران بەسەر کۆمەڵگایدا سەپاندووە، تێکی بشکێنێت.

ڕێژیم و بە چاوێکی ئەمنییەتی دەڕوانێتە خوێندکاران بەردەام هەوڵ دەدات ناوەندێکی وەکوو زانکۆ بۆ کۆیلەکردنی توێژی لاو بەکار بێنت و بە کۆنترۆڵ و چاوەدەێری چڕەوە هەوڵ دەدات هۆشیاری و زانیاری شۆڕشگێرانە لەو ناوەندانەدا باڵا نەکات.