لە درێژەی بارانبارین لە ئێران، لافاو ١٩ پارێزگای گرتووەتەوە و ٩ کەسیش بەهۆی ئەو لافاوانەوە گیانیان لەدەست داوە.
لافاو پارێزگاکانی: "تەورێز، بووشێهر، خوراسان، زەنجان، سیستان و بەلووچستان، فارس، ئیسفەهان، قوم، گوڵستان، کرمان، هۆرمۆزگان، مازەندەران، هەمەدان، خووزستان و یەزد"ی گرتووەتەوە.
لەو لافاوەدا بەشێکی زۆر لە خانووبەرەی هاووڵاتییان ڕووخاوە و زیانێکی زۆری مادی وەبەر خەڵک کەتووە.
لە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" بڕی ٣٠ ملیۆن تمەن زیان بە بەشی کارەبا گەیشتووە. ئەو لافاوە زیاترین زیانی بە بەشی کشتوکاڵ و ڕێگاوبانەکان گەیاندووە.
بەهۆی بێکیفایەتیی بەرپرسانی ڕێژیم ژیانی خەڵکی لافاولێدراو کەوتووەتە مەترسییەوە و لەم دۆخە ئەستەمەدا خەڵک لەگەڵ مردن دەستەویەخەن.