کوردستان میدیا

پێنجشەممه 16ی گەلاوێژ 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی بۆکان بەبۆنەی ٢٢ی پووشپەڕەوە پەیامێکیان بڵاو کردەوە

17:07 - 23 پووشپەڕ 2720

لاوانی بەئەمەگ بە ڕێبازی دوکتور "قاسملوو"ی ڕێبەر لە بۆکانی قارەمانەوە پەیامێکیان بەبۆنەی ساڵوەگەڕی تێرۆری دوکتور "قاسملوو" پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

"گەلێک ئازادیی بوێت دەبێ نرخی ئەو ئازادیەش بدات".

"ڕێبەرم تاجی سەرم دوای ٣١ ساڵ تێپەڕبوون بە سەر تێرۆری ناجوامێرانەت بەدەستی جەلادانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، وەکوو ئەستێرەیەکی پڕشنگدار لە ئاسمانی بێ غەل و غەشی کوردەواریدا دەدرەوشێیتەوە، ڕووناکی دەبەخشی بە ڕێگای ڕێبوارانی ئازادی و پڕسەروەری، ڕێبەرم ڕاستە بە جەستە لەنێوماندا نەماوی بەڵام وتە بەنرخەکانت، کرداری جوان و شیاوت، ئامۆژگاری و ڕێنووێنییەکانت، فێری کردین چۆن وڵات و نیشتمانی خۆمان خۆش بوێت و هەر وەکوو بەڕێزت بەخوێن پارێزگاری لێ بکەین، شەهید دوکتور "قاسملوو"ی مەزن وتە بەنرخەکانت ئاوێنەی ژیانمان و چرای نەکوژاوەی ڕێگامانە، هەر بۆیە سوێند بە خوێنی پاکی بەناحەق ڕژاوت هەتا دواین هەناسەی ژین ڕێگای خەباتی حەقخوازانە و ئاشتیی خوازانەت بەر نەدەین و هەتا سەربەخۆیی و سەرکەوتنی  یەکجاری بۆ گەلە چەوساوەکەمان لە تێکۆشان نەوەستین".

 هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی شەهید دوکتور "قاسملوو" و هەمو شەهیدانی حیزب و گەل

هەزاران سڵاو لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەرکەوێ ڕاسان