لاوانی دزەی مەرگەوەڕ لە پەیامێکدا وێڕای ئەوەیکە سوێندیان بە خوێنی پاکی شەهیدانی کوردستان خواردووە داوایان کردووە کە دەنگ نادەن و خەڵکیش دەنگ نەدات.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
بە ناوی یەزدانی نیشتمان
ئێمە لاوانی دزەی مەرگەوەڕ سوێند بە خوێنی شەهیدان دەخۆین کە ڕۆلەی ئەم خاکەین باش دەزانین یەکێک لە پرۆسەی سیاسی هەر نەتەوەیەک دەنگدان و هەڵبژاردنە؛ بەڵام ئەوش دەزانین کە ئێمە لەم خاکە که دەژین ماوەی چل ساڵە بە دەستی ڕێژیمێک داگیر کراوە و ئەم ڕێژیمە لەم ماوەیەدا تینوی خوێنی ڕۆڵەکانمان بووە و هەیە.
ئێمە ڕۆژ نییە نەیبینین کە لاوانی ئێمە بە دەستی ئەم ڕێژیمە جەلادە شەهید نەبن.
لاوانێ ئێمە بو ئەویکە ڕێژیم کاریان بۆ دابین ناکەت کۆڵبەری دەکەن بۆ ئەوەیکە نانێک بۆ بنەماڵەلانیان پەیدا بکەن بەڵام ئەم ڕێژیمە بە گولـلە وڵامی لاوان دەداتەوە.
وەختێک کە دەیبینین کە ئەم ڕێژیمە ماوەی نەماوە وە لە سەر ڕووخانە و لەناو دەچێت ئێمە نابێ خوێن لە ڕەگەکانی بدەین کە لە ناو نەچێت.
ئێمە لەمێژە سوێندمان خواردوە بە خوێنی شەهیدانی ڕێگای ئازادی و بەڵێنمان داوە بە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان کە هەتا گەیشتن بە ئازادی دەست لە تێکۆشان بەر نادەین و ئیوە تەنیا نین.
ئێمە لاوانی دزەی مەرگەوەڕ ئەم پرۆسەیە بایکۆت دەکەین و خوێن لە ڕەگەکانی ئەم ڕێژیمە نادەین
بژی ئازادی
نا بۆ دەنگدان
لاوانی دزەی مەرگەوەڕ