کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی شاری ئیلام پەشیمانن کە لە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسدا بەشدارییان کردووە

17:40 - 15 بەفرانبار 2721

بەشێک لە لاوانی شاری ئیلام لەبەردەم نووسینگەی پەیوەندییەکانی خەڵکیی "عەلی ئەکبەر بەستامی" نوێنەری ئێستای پارێزگای ئیلام لە مەجلیسی ڕێژیم کۆ بوونەوە و لەسەر بەنێرێک نووسیویانە پەشیمانن کە دەنگیان بەو نوێنەرە داوە.

لەو بەنێرەدا نووسیویانە "ئێمە لاوانی شاری ئیلام لە دەنگدان بە "عەلی ئەکبەر بەستامی" بۆ نوێنەری پارێزگا هەڵەمان کردووە و لە هاووڵاتییانی ئیلام داوای لێبوردن دەکەین".

"عەلی ئەکبەر بەستامی" وەک نوێنەرانی پێشوو نەتەنیا نەیتوانیوە کێشەی هاووڵاتییان چارەسەر بکات بەڵکوو تەنیا ڕەخنە لە کاری نوێنەرانی پێشوو دەگرێت و بە وادە و بەڵێنیدان بە هاووڵاتییان کات بەفیڕۆ دەدات.

پارێزگای ئیلام پلەی یەکەمی لە بواری نرخی بێکاری لە ئاستی ئێراندا هەیە و بەهۆی بێکیفایەتی و گرینگی پێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم نە پیشە و کارخانەیەکی بە ڕمێنی هەیە نە کەترتەکانی تایبەت ئامادەن لە ناوچەدا سەرمایەگوزاری بکەن.