کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوانی گوندی گونبەد هەڵمەتیکی ژینگەییان بەڕێوە برد

11:07 - 9 رێبەندان 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندان بەشێک لە لاوانی گوندی "گونبەد"ی  ناوچەی "سۆما"ی ورمێ لە هەڵمەتێکدا بە مەبەستی پاراستنی ژیانی ئاژەڵ و پەلەوەرە کێوییەکان نان و گەنمیان لە کێو و دەشتەکاندا بڵاو کردەوە.

ئەو لاوانە دەیان بەستە نان و هەروەها گەنمێکی زۆریان لە ناوچەکەدا بڵاو کردووەتەوە.

بەهۆی سەرما و بەستەڵەکی زۆرەوە، ئاژەڵە کێوییەکان لە بەدەستهێنانی خۆراک تووشی کێشە بوونە و لاوانی گوندی "گونبەد" بە بڵاوکردنەوەی نان و گەنم لە کێو و دەشتەکان گرینگییان بە ژیان و مانی  گیانداران و ئاژەڵە کێوییەکان داوە.

ئەو لاوانە لەو چالاکییەدا داوایان لە خەڵکی کوردستان کرد هەڵمەتی لەم شێوەیە بەڕێوە ببەن لەبەر ئەوەیکە لە بەرانبەر ژینگەی کوردستان بەرپرسیارین

هەر لەو پەیوەندییەدا لە شاری شنۆ و چەند شاری دیکەی کوردستان چەند کاناڵی تێلێگرامی داوایان لە خەڵک کردووە بە بڵاوکردنەوەی گەنم و دانەوێڵە لە کێو و دەشتەکان ژیانی پەلەوەر و ئاژەڵە کێوەییەکان بپارێزن.

ئاژەڵان و پەلەوەران بەشێک لە زنجیرەی سروشتی کوردستان دێنە ئەژمار و هیەوە پاراستنی گیانی ئەو ئاژەڵانە پێویستە وەک ئەرکێکی مرویی گرینگیی پێ بدرێت.