کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە گوندی "ئەوێهەنگ"، سەبارەت بە لەسێدارەدانی "حەیدەر قوربانی" پەیامێکیان بڵاو کردەوە

16:39 - 30 سەرماوەز 2721

لاوان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە گوندی "ئەوێهەنگـ"ـی ژاوەرۆی سنە، لە پەیامێکدا شەهیدکردنی "حەیدەر قوربانی" زیندانیی سیاسیی کورد بە دەستی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

سڵاوێکی گەرم بۆ هەموو خەڵکی کوردستان و دڵسوزانی نیشتمان

بەداخەوە دیسان کۆماری پەت و سێدارە، ڕێژیمی دیکتاتۆر و مرۆڤکوژی ئێران دەستی بە خوێنی تێکۆشەرێکی دیکە بە ناوی "حەیدەر قوربانی" سوور کرد و دیسان نیشانی دا کە چەندە لە خەباتی ڕەوای گەلەکەمان دەترسێت و خەباتی گەلەکەمان کاریگەرتر لە جاران دڵی ڕێژیمی مرۆڤکوژی هەژاندووە.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهید "حەیدەر قوربانی" خزم و کەسوکار و دڵسۆزانی نیشتمان دەکەین. ڕۆحی شاد بێت و ڕێگای بەردەوامە تا گەیشتن بە ئاواتەکانی.

لەسێدارەدانی شەهید "حەیدەر قوربانی" کارێکی نامرۆڤانە بوو کە بەداخەوە لە ڕۆژی یەکشممە ۲۸ی سەرماوەز لە زیندانی سنە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو؛ ئێمەیش بەپێی ئەرکی سەرشانمان، ئەو کارەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران مەحکووم دەکەین و بەرانبەر ڕێژیم هەڵوێست دەگرین و دیسان بە شەهیدبوونی تێکۆشەرێکی دیکە پەیمانی وەفاداریی خۆمان لەگەڵ ڕێبازی کاک حەیدەر نوێ دەکەینەوە و سروودی نەسرەوتن تا سەرکەوتن دەڵێینەوە.

بژی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران