ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٥، خانەنشینکراوانی شیرکەتی موخابرات لە شارەکانی کرماشان، سنە، ئیسفەهان، بیجاڕ، تاران، هەمەدان، ئیلام و بروجێرد، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێنەکردنی پەیڕەوی فەرمیی ٢٤/٨٩ و گونجاندنی مووچەکانیان، نادادپەروەریی و هەڵاواردن، کۆبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی «هێرانا»، کۆمەڵێک لە کرێکارانی پاککردنەوەی ئاو و ئاوەڕۆی بەندەری ماهشەهر، لە ناڕەزایەتیی بە نادیاریی باری پیشەیی و دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەکانیان، لە بەردەم فرمانداریی ئەو شارەدا کۆ بوونەوە.
لە لایەکی تریشەوە، بەشێک لە داواکارانی خانوبەرە و یەکە نیشتەجێبوونەکانی نەیشابوور، بەرانبەر بە دواکەوتنی تەواوکردن و ڕادەستکردنی یەکەکان لەلایەن ئیدارەی نیشتەجێبوونەوە ناڕەزاییان دەربڕی.
هەروەها لە شارەکانی ئیلام، کرماشان، سنە و بیجاڕ بۆ چەندین جار لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، دژی هەڵاواردن، نادادپەروەری، نەبوونی خزمەتگوزارییە بژێوی و دەرمانییەکانیان و سزای دژەمرۆیی سێدارە کۆ بوونەوە و بە وتنەوەی دروشمی جۆراوجۆر ناڕەزایەتیی بەربڵاویان بەڕێوە برد.