کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوێکی کورد وەکوو مامۆستای گەورەترین ناوەندی پزیشکی لە ئامریکا وەرگیرا

10:19 - 24 رێبەندان 2721

دوکتور "سەید ڕزگار حوسێنی" لاوی زانای سەقزی و لە ئەندامانی ناوەندی لێکۆڵەرانی چالاک لە بواری پزیشکی موحاسباتی و بیوئەنفۆرماتیک وەکوو ئەندامی هەیئەتی زانستیی زانکۆی تێگزاس لە ئامریکا هەڵبژێردرا.

ناوەندی زانستە دەرمانییەکانی زانکۆی "تێگزاس" لە شاری "هیوستوون" زانکۆیەکە کە لە بواری خزمەتگوزاری و لێکۆڵینەوەی زانستە پزیشکییەکان کار دەکات و یەکێک لە گەورەترین زانکۆکانی زانستی پزیشکی لە ئاستی هەموو ئامریکا دێتە ئەژمار.

دوکتور "ڕزگار حوسێنی" خوێندکاری دوکتورای دەرچووی بواری "سیستێمز بیۆلۆژی" لە زانکۆی "زوریخـ"ـی سویسە کە لێکۆڵینەوەی دوکتورای باڵای خۆی لە ئەنستیتۆی بیوئەنفۆرماتیکی ئورووپا و ناوەندی "شێرپەنجەناسیـ"ـی زانکۆی "کەمبریج" لە وڵاتی "بریتانیا" تەواو کردووە.

دوکتور "سەید ڕزگار حوسێنی" ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شاری سەقز لەدایک بووە. خوێندنی دواناوەندیی خۆی لە دەبیرستانی "تیزهووشانـ"ـی شاری "سنە" تێپەڕاندووە. ناوبراو ساڵی ١٣٨٤ی هەتاوی خوێندنی ئاکادێمیکی خۆی لە بواری دوکتورای پەیوەستەی بیۆتێکنۆلۆژیی زانکۆی تاران دوای بەدەستهێنانی پلەی ١٥ لە کونکوری سەراسەری لە زانستی تەجروبیدا دەست پێ کردووە.