کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاوەکانی شاری "بەدرە"ی پارێزگای ئیلام بەهۆی بێکاری ڕوو لە شارەکانی دیکە دەکەن

11:03 - 1 سەرماوەز 2721

سەرەڕای بەڵێنییەکانی کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بۆ دروستکردنی شارەکی پیشەیی لە شاری "بەدرە" سەر بە پارێزگای ئیلام، هەتا ئێستا ژێرخانەکانی پێویست بۆ دروستکردنی ئەو شارەکە لە ئاستی بڕیاردا ماوەتەوە.

شارەکی پیشەیی شاری "بەدرە" لە حاڵێکدا کە دەفرایەتیی ئەوەی هەیە بە شێوەی فەرمی و نافەرمی پیشە بۆ هەزار کەس دروست بکات، بەهۆی نەبوونی "ئاسانکاریی بانکی" بە حاڵەتی نیوەکارە ماوەتەوە.

بەهۆی نەبوونی کار لە "بەدرە" لاوەکانی ئەو شارە ناچارن ڕوو لە شارەکانی دیکە بکەن.

"ئیقباڵ ئیسماعیلی" بەڕێوەبەری شارەکی پیشەیی پارێزگای ئیلام وتوویەتی: "تەنیا دە لەسەدی ئەو شارەکە بەهۆی کەمیی کەرەستە سەرەتاییەکان، قەرزی دابینکردنی کۆمەڵایەتی، قەرزی ماڵییاتی، کێشەی حقوقی و بەڕێوەبەرایەتی ناتوانن چالاکی بکەن بەڵکوو کێشەی ماڵییان هەیە و پێویستییان بە ئاسانکاریی بانکییە".