کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لاپەڕەی فەیس‌بووکی ماڵپەڕی کوردستان میدیا هەک کرا

18:26 - 24 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: رۆژی رابردوو، رێکەوتی ٢٣ بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، لاپەڕەی فەیس‌بووکی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەربە حدک ئێران لەلایەن کەس، یان کەسانێکەوە هەک کراوە.


هەر بۆیە تێکڕای دۆستان و بەردەنگانی ئەو لاپەڕەیە ئاگادار دەکەینەوە، لەمەو بەدواوە بەڕێوەبردنی ئەو لاپەڕەیە لە دەستی کوردستان میدیادا نییە و هیچ بەرپرسایەتیی لەمەڕ بڵاوکراوەکانی ئەو لاپەڕەیە لە ئەستۆیدا نابێت.
بەردەنگان و دۆستانی فەیس‌بووک ئاگادار دەکەینەوە کە فەیس‌بووک و لاپەڕەی نوێی کوردستان میدیا بەم شێوەیە.
لینکی لاپەڕەی فەیس‌بووکی کوردستان میدیا:
http://www.facebook.com/pages/Kurdistanmedia/172854742843671
دۆستان و بەردەنگانی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تکایە بە مەبەستی بڵاو بوونەوەی لاپەڕەی نوێی فەیس‌بووکی کوردستان میدیا و پێش‌گیری لە کەڵکاوەژۆ کردن لە لاپەڕەی پێشوو، ئەم هەواڵە بڵاو بکەنەوە و لینکی سەرەوەش بۆ دۆستان خۆتان بنێرن.