![](/weney-mallperr/12546.jpg)
کوردستان میدیا: لایەنگرانی ENKSلە شاری دێرک لە کوردستانی ڕۆژئاوا کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان پێک هێنا و ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کێشرایە توندوتیژی وPYD دوای کرد کە ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە کۆتایی پێ بێنن.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە لە لایەن ئاسایشی PYD یەوە پێشی پێ گیرا. مامۆستا و قوتابیان سەبارەت بە دانانی هەندێک دەرس کە پێوەندی بە ئیدئۆلۆژیی PKK، کە لە کتێبەکاندا گونجێندراوە ناڕهزایەتییان دەربڕیبوو.
لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییهدا، خۆپیشاندەران ویستیان خۆ بگەیهننە شوێنی خۆپیشاندان کە ئاسایش ڕێگای لەو خۆپیشاندەرانە گرت و ژمارەیەکی بەرچاویش دەستبەسەر کران کە لە نێو ئەو خۆپیشاندەرانەدا ژمارەیەک ڕۆژنامەوان و لایهنگرانی ENKSش دەستبەسەر کراون.
هەروەها بەپێی ئەو زانیارانە، لایەنگرانی PYDش دژی ئەو کۆبوونەوەیە ڕژانە سەرشەقامەکان و لە نێوان هەر دوو لایەن توندوتیژی دروست بوو و دەوترێت کە PYD بە لایەنگرانی خۆی ڕاگەیاندووە کە پێش بە خۆپیشاندەران بگرن.
ئەمساڵ کانتۆنەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا لە کتێبە دەرسییەکاندا ئیدئۆلۆژیی PKK یان لە وانەکاندا گونجاندبوو و له کتێبی قوتابیانی سەرەتاییدا چاپ کراوه که دواتر ناڕەزایەتیی لایەنگرانی ENKS ی لێکەوتەوە، چوونکە ئەو کارە بە بڕیاری PYD دەزانن.