کوردستان میدیا: "قاسم سلێمانی" تێرۆریستێک بووە کە لە وڵاتانی ئورووپایی، لە تێرۆرکردندا دەستێکی باڵا و ڕۆڵێکی کاریگەری هەبووە.
کوژرانی پاسداری تێرۆریست "قاسم سلێمانی" و هاوکارەکانی لەلایەن ئامریکاوە، دژکردەوەی وڵاتانی ئورووپایی لێکەوتەوە.
وڵاتانی ئورووپایی بە پێچەوانەی چاوڕوانیی ڕێژیمی ئێران، بڕیاری دانڵد ترامپ، سەرکۆماری ئامریکایان بەنیسبەت کوشتنی قاسم سلێمانی گرینگ وەسف کرد.
سەرکۆماری ئامریکا باسی لەوە کرد، ئێمە کەسێکمان کوشت کە لە بێرلین هەتا بریتانیا، دەستی لە تێرۆردا هەبووە.
سپای قودس، به‌رپرسی تێرۆری ڕێبه‌رانی حیزبی دێموكرات و كورد، له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بووه.
سپای قودس ئامرازی تێرۆركردنی ڕێبه‌رانی كورد، دوكتور قاسملوو و دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی بووه.
له سه‌رده‌می به‌رپرسایه‌تیی "قاسم سلێمانی"دا، تاوانی سپای قودس به دژی كورد و كوردستان زۆر بووە.
بەپێی هەندێک زانیاری، تێرۆریست قاسم سلێمانی لە حه‌ماسه‌ی كۆساڵاندا، خۆی ڕۆیشتووەته سه‌وڵاوا و فه‌رمانی داوه كه به چه‌كی فۆسفۆڕیی قه‌ده‌غه‌كراو له پێشمه‌رگه‌كانی حیزبی دێموكرات بده‌ن.