کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٠مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی، له دانمارک سمینارێک بۆ به‌ڕێز ئیدریس ئه‌حمه‌دی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانانی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٠ ساڵه تێرۆری ناجوامێرانه‌ی رێبه‌ری هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان و سکرتێری گشتیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، دوکتور محه‌ممه‌د سادق شه‌ره‌فکه‌ندی و هاوڕێیانی فه‌تتاح عه‌بدولی، نوێنه‌ری حیزب له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و هومایون ئه‌رده‌ڵان نوێنه‌ری حیزب له ئاڵمان و نووری دێهکوردی، دۆستی حیزب له رێستوورانی میکۆنووس له شاری بێرڵین، پێته‌ختی وڵاتی ئاڵمان، له ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ی زایینی، کۆمیته‌ی حیزب له دانمارک سیمینارێکی به به‌شداریی به‌ڕێز ئیدریس ئه‌حمه‌دی مامۆستای زانکۆی ستۆکهۆڵم، به‌ڕێوه برد.
سیمینار به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و پاشان خوله‌کێک بێ ده‌نگی بۆ رێز گرتن له گیانی پاکی شه‌هیدانی میکۆنووس و هه‌موو شه‌هیدانی کورد و کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد.
دواتر به‌ڕێز سوله‌یمان که‌ڵه‌شی به‌رپرسی کۆمیته‌ی گشتیی حیزب له دانمارک له وته‌یه‌کی کورت‌دا به خێرهاتنی به‌شدارانی کرد.
پاشان به‌ڕێز ئیدریس ئه‌حمه‌دی باسه‌که‌ی له چه‌ند ته‌وه‌ر: ئامانجی رێژیمی کۆماری ئیسلامی له تێرۆری دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی، ئاکام و باندۆری ئه‌و تیرۆره له‌سه‌ر ره‌وتی خه‌باتی حیزبی دێمۆکرات و گه‌لی کورد و هه‌روه‌ها ئه‌و تیرۆره چ ئاکامێکی ریسوایی بۆ ره‌وتی تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی کۆماری ئیسلامی هه‌بووه، باسه‌که‌ی ده‌ست پێ‌کرد.
ناوبراو له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا هێمای به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه‌ی سه‌لمێنه‌ر که بوونه‌ته پاڵپشت بۆ ده‌رچوونی حوکمی دادگا و هه‌وڵه‌کانی رێژیم بۆ شوێن بزر کردنی جێ پێی خۆی له‌و تێرۆره‌دا کرد.
له به‌شێکی دیکه‌ی باسه‌که‌دا ئه‌حمه‌دی هێمای به رۆڵی گرینگ و به‌رچاوی دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له بزووتنه‌وه‌ی کورد و حیزبی دێمۆکراتی کوردستاندا کرد، که ئه‌ویان کرده ئامانجی تیرۆر و له ناویان برد.
هه‌روه‌ها به‌شی دووهه‌می سیمیناره‌که پێک هاتبوو له پرسیار و تێبینیی به‌شداران که ئیدریس وەڵامی پرسیار و سرنجه‌کانی تێکڕای به‌شدارانی دایه‌وه.
به‌شێکی زۆری ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له دانمارک، نوێنه‌رانی لیژنه‌ی ناوچه‌ی ئارهووس و ئالبوورگی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و که‌رتی رێکخستنی ئارهووسی یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان و ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی کوردانی دانیشتووی ده‌ڤه‌ری یووله‌ندی ناوه‌ڕاستی دانمارک به‌شدار بوون.