ک/مــــــــــــیدیا: رێژه‌ی ئیعدام له ئێران له ماوه‌ی یه‌ک ساڵ له 252 که‌س بۆ 607 که‌س زیادی کردووه که له‌و رێژه‌یه‌دا 247 ئیعدام به شێوه‌ی شاراوه ئه‌نجام دراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی ساڵانه‌ی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به ئیعدامه‌کانی ساڵی 2011ی زایینی له وڵاته جۆراوجۆره‌کانی جیهان، که ئه‌مڕۆ 8ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی بڵاوی کردۆته‌وه، هاتووه: ژماره‌ی ئیعدامه‌کان له ئێران به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو رووی له زیاد بوون کردووه و له‌و ساڵه‌دا لانیکه‌م له ئێران 360 که‌س له سێداره دراون.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته، ئێران پله‌ی دووهه‌می جیهانی له ئیعدامدا هه‌یه و وڵاتی چینیش له پله‌ی یه‌که‌م دایه.
رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی بڵاوی کردۆته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان رێژه‌ی له سێداره‌دان رووی له که‌می کردووه، به‌ڵام له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی نێوڕاست، وه‌ک ئێران، عێراق و عه‌ره‌بستانی سعوودی ئه‌و رێژه‌یه زێده بوونێکی به‌رچاوی به خۆوه بینیوه.
ئه‌و رێکخراوی گوتوویه‌تی: زانیاریگه‌لێکی جێ متمانه‌مان له‌به‌ر ده‌ست دایه که وێڕای ژماره‌ی ئیعدامه‌کان، له ئێران، به شێوه‌ی شاراوه 247 که‌سی دیکه‌ش له سێداره دراون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌که، له ساڵی 2010ی زایینی‌دا ژماره‌ی ئیعدام کراوه‌کان له ئێران 252 که‌س و له عه‌ره‌بستانی سعوودی ئه‌و رێژه‌یه 27 که‌س بووه.
له راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تییدا هاتووه: له ساڵی 2011ی زایینی، لانیکه‌م سێ تۆمه‌تباری خواره‌وه‌ی ته‌مه‌ن 18 ساڵ له تاران و چوار لاو له باقی شاره‌کانی ئێران‌دا له سێداره دراون.