کوردستان میدیا: ژماره‌یه‌ک له رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی کوردستانی ئێران و عێراق و هه‌روه‌ها چه‌ندین بنکه‌ی ئه‌ده‌بی به نیشانه‌ی پشتیوانی له کوردانی مانگرتووی کوردستانی تورکیه خۆپیشاندانێکیان به‌ڕێوه برد.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، ئه‌و خۆپیشاندانه سه‌رله‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی له یه‌کێک له پارکه‌کانی شاری کۆیه به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا کۆمه‌ڵێک وتار و بابه‌تی پێوه‌ندیدار خوێندرایه‌وه.
ئه‌و کۆبوونه‌وه گشتییه سه‌ره‌تا به وتاری بنکه‌ی رووناکبیری گه‌لاوێژ ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر په‌خشانێک له‌لایه‌ن فازل شهوڕۆوه پێشکه‌ش کرا.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێکی دیکه‌دا وتاری رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌لایه‌ن حیسام ئه‌حمه‌دی ئەندامی یەکێک لەو رێکخراوانهوە پێشکه‌ش کرا.
هه‌واڵنێری کوردستان میدیا له درێژه‌دا رایگه‌یاند، هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا وتاری رێکخراوه مه‌ده‌نییه‌کانی شاری کۆیه، وتارێک له‌لایه‌ن ماموستا کهماڵوه و هه‌روه‌ها دوو پارچه شێعر خوێندرایه‌وه.
زیاتر له ٥٠ رۆژه ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له زیندانیانی سیاسیی کوردی تورکیه، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به که‌مته‌ر خه‌می له‌هه‌مبه‌ر چاره‌سه‌ر کردنی پرسی کورد له‌و وڵاته مانیان له خواردن گرتووه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بێجگه له زیندانیان، کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندام و لایه‌نگرانی پارتی ئاشتی و دێمۆکراسیش له تورکیه په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه بوون.
کۆتایی هێنان به دۆخی ئه‌منیه‌تی له کوردستانی تورکیه و به‌فه‌رمیی ناسینی زمانی کوردی و ئازاد کردنی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیه له داواکاری مانگرتووه‌کانه.