کوردستان میدیا: لێپرسراوێک له رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان رایگه‌یاند، شه‌وی هه‌ینی رێکه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، نزیکه‌ی ٩ هه‌زار هاووڵاتیی سووری به‌هۆی نائارامیی هانایان بردۆته به‌ر وڵاتی تورکیه.
ئه‌دریان ئێدواردز وته‌بێژی په‌نابه‌ران له‌رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتی: هه‌تا ئێستا نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نزیک به ٥ هه‌زار که‌س له‌و ئاوارانه‌ی له شاری ئۆرفه‌ی تورکیه ناونووس کردووه.
چالاکانی مافی مرۆڤ لە سووریه بڵاوی کرده‌وه، ئه‌و ئاوارانه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانی ئوپـۆزیسیۆن و رێژیمی سووریه، هه‌ڵاتوون و زیاتر له ٧٠ که‌سیشیان بریندار بوون.
سه‌رچاوه‌که ئاشکراشی کرد٢ که‌س له برینداره‌کان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
له‌حاڵی حازردا نزیک به ١٢٠ هه‌زار ئاواره‌ی سووری له وڵاتی تورکیه گیرساونه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه و به‌پێی ئاماره‌کانی مافی مرۆڤ نزیک به ٢٠ هه‌زار هاووڵاتیی دیکه‌ی سووریهیش په‌نایان هێناوه‌ته به‌ر هه‌رێمی کوردستان که زۆربه‌یان کوردی کوردستانی سووریه‌ن و له که‌مپێک له نزیک شاری دهۆک نیشته‌جێ بوون.