ماڵپەڕی "ڕووداو" لە زاری "ئەلەند ئەمیر"، بەڕێوەبەری ناحیەی "چەمانکێ" سەر بە بەخشی "ئامێدی" بڵاوی کردووەتەوە بەیانیی ڕۆژی چوارشەممە ٤ی نۆڤامبر، ١٤ی خهزهلوهر ی ١٣٩٩ ژمارەیەک گەریلای سەر بە "پارتی کرێکارانی کوردستان" (P.K.K) لە ناحیەی "چەمانکێ" هێرشیان کردووەتە سەر پێشمەرگە و لە ئەنجامدا سێ پێشمەرگە بریندار بوونه".
بەپێی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە له هەرێمی کوردستان، لە ئەنجامی ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک بڵاوی کردووەتەوە یەکێک لە پێشمەرگە بریندارەکانی شەڕەکەی چەمانکێ شەهید بووە.
شوناسی ئەو پێشمەرگەیە "هێرش جەوهەر" ڕاگەیەندراوە.
ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە لەلایەن بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە توندی مەحکووم کراوە.