ن: جه‌میل كولاهی
و: سه‌رۆك ئه‌حمه‌دی
چریكه فیداییه‌كانی خه‌لقی ئێران له په‌یامی فیدایی ژماره ٢٠٧، خه‌رمانانی ١٣٩٥، له نووسراوه‌یه‌كدا به وێنه‌ی ڕێكخراوه‌كانی دیكه‌ی ئێران، بۆچوونی خۆیان له‌مه‌ڕ قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ده‌ربڕیوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له بابه‌ته‌كانی دیكه جیا ده‌كاته‌وه دوو خاڵه:
١. ناوهێنانی حیزبی دێموكرات به باڵی هیجری كه ئه‌مه بۆ خۆی نیشانه‌ی ده‌مارگرژیی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه به‌رانبه‌ر حیزبی دێموكرات، چوونكە به‌پێی به‌رنامه و پێڕه‌و، ناوی ئه‌م حیزبه، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه، نه‌ک باڵی هیجری. به‌كارهێنانی وشه‌ی باڵی هیجری نیشانده‌ری مه‌به‌ستێكی شاراوه‌ی پشتی ئه‌م نووسراوه‌یه كه له‌لایه‌ن چریكه‌كانی فیداییه‌وه نووسراوه.
٢. تێوهخزانی نێو بابه‌تێك كه پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستانی له‌پشته و ئه‌ویش په‌سه‌ندكردنی خه‌باتی چه‌كداری دژی ڕێژیمه. له ڕواڵه‌تدا ئه‌م ڕێكخراوه خه‌باتی چه‌كداری ڕه‌ت ناكاته‌وه و به تاكه ڕێگای گه‌یشتن به دێموكراسی له ئێراندای ده‌زانێ و ده‌ڵێ: واقێعیه‌ت ئه‌مه‌یه كه توێژینه‌وه‌ی یاسامهندییهكانی كۆمه‌ڵگای ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێمه و ناسینی ناوه‌ڕۆكی دیكتاتۆریی زاڵ به‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌دا و به پشتبه‌ستن به هه‌موو ئه‌زموونه مێژووییه‌كانی به‌رده‌ست، وا ده‌رده‌كه‌وێ كه كۆماری ئیسلامی به وێنه‌ی ڕێژیمێكی پارێزه‌ری سیستمی سه‌رمایه‌داریی گوێ له‌مست، جگه له ڕێگای توندوتیژی شۆڕشگێڕانه و خه‌باتی چه‌كداری ناڕووخێ. له‌ڕاستیدا له بارودۆخی هه‌نووكه‌یی ئێران‌دا شێوازی توندوتیژی خه‌بات و یه‌ك له‌وان خه‌باتی چه‌كداری به هۆكاری زۆر و بۆ نموونه پێكهاته‌ی ئابووری _ كۆمه‌ڵایه‌تیی سیستمی گوێ له‌مستی زاڵ، دیكتاتۆریی ئاشكرای پێكهێنه‌ری سه‌رخانی سیاسیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته و له كۆتاییدا نه‌ریته‌كان و مێژووی خه‌باتی چینه‌كان، به‌رده‌وام شێوازێكی باوی خه‌باته‌كان بووه و هه‌یه.
به‌ڵام كاتێك باس له خه‌باتی چه‌كداری له كوردستاندا ده‌كرێ، شك و گومانه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌م خه‌باته له‌گه‌ڵ دوژمنانی ئێران گرێ بده‌ن. چوونكە خه‌باتی چه‌كداریی كوردستان كه خوازیاری دابین كردنی مافی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ی كورده، لای ڕێكخراوه‌كانی ناوه‌ندگه‌راوه ده‌كه‌وێته به‌ر گومانه‌وه كه نه‌وه‌ك ببێته هۆی مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی وڵات، ئه‌م ڕێكخراوه پرسیار ده‌كا: گه‌لۆ ده‌كرێ به خه‌باتی چه‌كداری له‌لایه‌ن هه‌ر ڕێكخراوێك و له چوارچێوه‌ی هه‌رجۆره سیاسه‌تێكدا كه به ناوی دژایه‌تی له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه ده‌برێ ڕه‌وایی بدرێ و بیخاته به‌ر په‌سه‌ندی هێزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌وه؟ . هه‌ر به‌پێی ئه‌م شك و گومانه‌یه كه له درێژه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌م چالاكییه سه‌ربازییه نه‌ك به بۆنه‌ی وه‌ڵامی حیزبی دێموكرات به پێویستییه‌كانی خه‌باتگێڕیی نه‌ته‌وه‌ی كورد یان دابینكردنی ژیانێكی نوێ و به‌دوور له ژێرده‌ستی بوون و بێبه‌شبوون له مافه‌كان بۆ چینه‌كانی چه‌وساوه‌ی كوردستان، به‌ڵكوو وه‌ڵامێكه به سیاسه‌ته شه‌ڕه‌نگێزییه‌كانی ئیمپریالیزم.
له ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م ڕێكخراوهیشدا به وێنه‌ی كۆماری ئیسلامی و ڕێكخراوه ئێرانییه‌كان، حیزبی دێموكرات تاوانبار كراوه به هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیمپریالیزم و به‌رده‌وام وه‌كوو ئه‌و ڕه‌وته ئاماژهپێكراوانه تۆمه‌تی هاوپه‌یمانیی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ ئیسراییل و سعوودییه دووپات ده‌كرێته‌وه، ئه‌م ئۆرگانه ده‌پرسێ: گه‌لۆ ڕێژیمی سه‌هیونیستی و تاوانباری ئیسراییل به بێ دڵنیایی له‌وه‌ی كه چالاكیی حیزبه ئۆپۆزیسیونهكانی ئێران به قازانجی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك نییه (له‌م خاڵه تایبه‌تییه‌دا نه‌ته‌وه‌ی بوێری كورد) به‌ڵكوو به‌قازنجی به‌ره‌وپێشچوونی سیاسه‌ته ئیمپریالیزمییهكان ده‌بێ، قه‌ت ئاماده ده‌بێ پشتیوانیان لێ بكات؟. هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا له‌مه‌ڕ سعوودییه‌ش ده‌ڵێ: په‌ره‌سه‌ندنی به‌رده‌وامی كه‌شی شه‌ڕ و نائه‌منی له ئاستی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری گه‌شه‌سه‌ندنی ئاگری شه‌ڕ و قه‌یران به‌ره‌و وڵاتانی دیكه‌ی ناوچه و یه‌ك له‌وان ئێرانی كردووه‌ته ئه‌گه‌رێكی ڕاسته‌قینه. له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ئیمپریالیستیی ئاماژه‌پێكراودا ئاڵۆزیی سهربهگێچهڵانه به ناوه‌ڕۆكی دژه خه‌ڵكی و دواكه‌وتووانه‌ی ده‌سته‌مۆكانی ئیمپریالیزم واتا كۆماری ئیسلامیی ئێران و سعوودییه پێكهاتووه و به‌رده‌وام دووپات ده‌بێته‌وه و هه‌ركام له‌م ڕێژیمانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له وڵاتی ئه‌وی دیكه‌دا بشێوی و نائه‌منی بنێنه‌وه. ڕاست له چوارچێوه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته ئمپریالیستییهدایه كه ئێستا سعوودییه له‌گه‌ڵ هێندێ له هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی وه‌ك موجاهیدین و حیزبی دێموكرات به شێوه‌ی ئاشكرا پێوه‌ندی دروست ده‌كات و ئێمه چاوه‌دێری هێندێك له‌م پێوه‌ندییانه‌ی وه‌ك به‌شدار بوونی توركی فه‌یسه‌ڵ له ڕێوڕه‌سمی موجاهیدین و سه‌فه‌ری حه‌جی نوێنه‌ری حیزبی دێموكرات بۆ سعوودییهین. ئه‌م هه‌وڵانه ئه‌و بواره‌یه كه ده‌رفه‌ت به حیزبی دێموكرات ده‌دا تاكوو چالاكیی چه‌كداریی هه‌بێ و به‌ربه‌سته‌كانی ڕابردوو بۆ پڕچه‌ك كردن و بزاوتنی چه‌كداریی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران هه‌ڵگیرێت و ئه‌م حیزبه بتوانێ له چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته ئیمپریالیزمییهكاندا له‌نێو خاكی ئێران‌دا تێكهه‌ڵچوونی چه‌كداری به‌ڕێوه ببات. پێوه‌ندییه‌كانی ده‌وڵه‌تی سعوودییه له‌گه‌ڵ هێندێ حیزبی وه‌ك موجاهیدین و حیزبی دێموكراتنیشاندهری به‌رده‌وامیی سیاسه‌تی ئیمپریالیزمیی به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ئاڵۆزی له نێوان ڕێژیمه گوێ لهمستهكانی ناوچه‌كه‌یه و له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه شه‌ڕ و ئاڵۆزی دژی كۆمه‌ڵانی چه‌وساوه پێكدێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كه‌ی هه‌مووی بۆ هێزه ئیمپریالیستییه‌كانه.
لێره‌دا ده‌بێ خاڵێك وه‌بیر ئه‌م ڕێكخراوه بێنینه‌وه. خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه نه‌ك خه‌بات دژی ئیمپریالیزم كه ئه‌م ڕێكخراوه بیری لێ ده‌كاته‌وه، خه‌باتێك دژی ئیمپریالیزم كه له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانه‌وه به‌شی هه‌ره‌زۆری حیزبه چه‌په‌كان و یه‌ك له‌وان چریكه فیداییه‌كان له پشت سه‌ری خومهینییهوه به ڕیز وه‌ستان و بوونه شوێنكه‌وتووی خومه‌ینی، چونكوو به بڕوای ئه‌وان خومه‌ینی دژه ئیمپریالیزم بوو. كه‌واته حیزبی دێموكرات وه‌كوو چریكه فیداییه‌كان ڕێكخراوێكی ئایدۆلۆژیك نییه كه له دامه‌زراندنی پێوه‌ندییه‌كاندا هێڵی سووری ئیمپریالیزم بوون یان نه‌بوونی دانابێ، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و هێڵه‌ی هه‌بوایه، ئه‌م حیزبه‌ش له سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران‌دا وه‌كوو چریكی فیدایی وحیزبه‌كانی دیكه ده‌بووه شوێنكه‌وتووی خومه‌ینی. پێوه‌ندییه‌كانی حیزبی دێموكرات له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی نێو ئێران داڕێژراوه، له هه‌ر شوێنێكی جیهاندا ڕووناكییه‌كی بچووك بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و یارمه‌تییه‌ك بێ بۆ بردنه پێشی پرۆسه‌ی دێموكراسیی ڕاسته‌قینه له ئێران‌دا، حیزبی دێموكرات له‌وێ ده‌رده‌كه‌وێ و هه‌یه، جا ئه‌م شوێنه رییاز بێ یان ئورشه‌لیم یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه، نابێته به‌ربه‌ست بۆ پێكهێنانی پێوه‌ندی. ته‌نیا شتێك كه ده‌بێته به‌ربه‌ست له‌سه‌ر ڕێگای دامه‌زرانی پێوه‌ندیی حیزبی دێموكرات و وڵاتانی دیكه، خه‌سار كه‌وتن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و پاساو هێنانه‌وه بۆ به‌رده‌وامیی دیكتاتۆریی چه‌قبه‌ستوو له ئێراندایه.
به‌پێی ئه‌و هۆكاره ئاماژهپێكراوانه، ڕێكخراوی ناوبراو چه‌ند پرسیاری خستووه‌ته به‌رباس و له كۆتاییشدا به‌پێی ئه‌و ڕوانگه ئیدۆلۆژییهی خۆی وه‌ڵامیشی داوه‌ته‌وه(هه‌ڵبه‌ت له ڕوانگه‌ی ڕێكخراوێكی چه‌پیی ده‌یه‌ی ١٩٨٠ و ١٩٧٠). بۆ وێنه ده‌پرسێ: به ته‌واوی جێی تێڕامانه چ فاكتێكی نوێ له هاوكێشه‌كان و قه‌یرانه‌كانی ئێستادا ده‌ركه‌وتووه كه گۆڕانێكی ئاوا ئاشكرای له سیاسه‌ته‌كانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران‌دا پێكهێناوه؟ چۆن هه‌لومه‌رجێكی ئاوا خراوه‌ته خزمه‌ت ئه‌م ڕه‌وته‌وه و له‌وه‌ش گرنگتر ئیجازه‌ی چالاكیی چه‌كداری به حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دراوه؟ ئه‌مه چ ده‌سه‌ڵاتێكی ڕاسته‌قینه‌یه كه پاش ٢٠ ساڵ به‌ربه‌ستی سه‌پێندراو له‌لایه‌ن حكوومه‌تێك به‌ناو هه‌رێمی هه‌ڵگرتووه و ئیجازه ده‌دات به پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌م حیزبه له خاكی عێراقه‌وه و له ناوچه سنوورییهكانهوه بچنه‌وه نێو ئێران و ده‌ست بكه‌نه‌وه به چالاكیی چه‌كداری؟ چاوخشاندنێك به گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا ده‌ریده‌خات كه ئه‌م فاكته شتێك جگه له به پێویست زانینی سیاسه‌ته ئیمپریالیزمییهكان نییه، تاكوو پێكهاته‌ی سیاسیی ناوچه و باڵانسی هێزه‌كانی ناوچه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندیی هێزه مه‌زنه‌كانی جیهان به‌شدار له ناوچه‌كه ڕێكبخات. هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه ڕێژیمه گوێ لهمستهكانی ئیمپریالیزمی ناوچه‌كه هه‌ركامه و به ڕۆڵێكی تایبه‌ته‌وه چالاكانه به‌ره‌و پێشی ده‌به‌ن.
رێكخراوی چریكه فیداییه‌كان خه‌ڵكی ئێران كه خۆی له وڵاتانی ئیمپریالیزمیدا نیشته‌جێیه و بۆ خۆی له‌م وڵاتانه داوای یارمه‌تی ده‌كات و هه‌موو پێكهاته‌ی خۆی له‌م وڵاتانه‌دا نیشته‌جێ كردووه و ژیان له ژێر سێبه‌ری ئاڵای وڵاتانی ئیمپریالیزمی توانای هه‌رجۆره بزاوتنێكی شۆڕشگێڕیی لێ ئه‌ستاندووه،حیزبی دێموكرات به ئامرازی ده‌ستی ئیمپریالیزم ده‌داته قه‌ڵه‌م. ئه‌م ڕێكخراوه به هۆی ئه‌وه‌ی ناوی ڕێكخراوێكی چریكیی له خۆی ناوه و به‌م پێیه ده‌بێ له گۆڕه‌پانی خه‌باتدا بێ، وادیاره ناتوانێ خه‌باتی چه‌كداری ڕه‌ت بكاته‌وه، به‌ڵام خه‌باتی چه‌كداریی حیزبی دێموكرات مه‌حكووم ده‌كات و ده‌ڵێ: ...به‌شێك له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م ڕۆڵه له پرۆژه‌یه‌كی دژه خه‌ڵكیدایه كه ده‌بێ یه‌كده‌نگ و بێ ئملاولا مه‌حكووم بكرێ و سیاسه‌ته دژه خه‌ڵكییه‌كانی ئه‌م بزاوتنه چه‌كدارییه ئاشكرا بكرێ. ئه‌مه لهكاتێكدایهئهم ڕێكخراوه له چاوه‌ڕوانیی دهرفهتێكدایه نه‌وه‌ك له‌كاتی خه‌باتێكی چریكی كه له‌م بابه‌ته‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كات.
لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ كه ئه‌گه‌ر گه‌یشتن به ئازادی و دێموكراسی ته‌نیا له ڕێگای توندوتیژی و شه‌ڕی چه‌كداریی شۆڕشگێڕانه‌وه به‌دی ده‌كرێ، بۆچی چریكه فیداییه‌كان خۆیان به وێنه‌ی ڕێكخراوێكی چریكی ده‌ست ناده‌نه ئه‌و شێوازه خه‌باته و ئاوا بوونه‌ته ناوه‌ندێكی ڕاپۆرت نووس؟
گه‌لۆ به‌ڕاستی بڕوای به خه‌باتی توندوتیژ و چه‌كداری دژی ڕێژیم هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر بهدستهاتنی ئازادی و دێموكراسی ته‌نیا له ڕێگای خه‌باتی چه‌كداری و توندوتیژ دژی ڕێژیم ده‌سته‌به‌ر ده‌بێ، بۆچی ئه‌م ڕێكخراوه وه‌كوو ڕێكخراوه‌كانی دیكه ته‌نیا له ڕێگای نووسینی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌وه درێژه به خه‌بات ده‌دات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌نیا ڕێگه‌یه، خۆدزینه‌وه و به‌ڕێوه‌نه‌بردنی نیشانه‌ی چییه؟ گه‌لۆ به ژێست گرتنی چریكی له كافه و ڕێستورانت و باڕهكانی ئوروپا و ئا‌مریكا ده‌توانێ ببێته هۆی خه‌باتی تۆكمه و توندوتیژ دژی كۆماری ئیسلامی؟ له‌ڕاستیدا مه‌ودای نێوان دروشم و كرده‌وه گه‌لێك زۆره، له نێوان كه‌سانێكدا له ڕێستۆرانتێكی ڕازاوه‌ی وڵاتێكی ئیمپریالیزمی دانیشتوون و پێنووس خه‌سار ده‌كه‌ن و حیزبی دێموكرات به هاوپه‌یمانیی سعوودییه و ئیسراییل بۆ بردنی شهر بۆ نێو ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ حیزبی دێموكرات كه به كرده‌وه له گۆڕه‌پانی خه‌باتدایه مه‌ودایه‌كی ئاوزنهبڕ ده‌بینرێ. چونكووحیزبی دێموكرات به كرده‌وه له مه‌ته‌رێزی خه‌بات دژی ڕێژیمه و نرخی بۆ ده‌دات، به‌ڵام ئه‌م ڕێكخراوه له خه‌ونی ئه‌سحابی كههفیدایه و هێشتا به ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد ڕاگه‌یه‌ندراو ده‌دات، وه‌ك بڵێی له سه‌رده‌می ستالینه‌وه تا ئێستا له خه‌ودا بن.
ئه‌م ڕێكخراوه له ڕێگایه‌كی دیكه‌وه و هه‌ر به‌و ئامانجه‌ی ڕێكخراو و ڕه‌وته‌كانی دیكه، ده‌یهه‌وێ ڕاسانی نوێی حیزبی دێموكرات به گرێ‌دراو و بێ‌واتا نیشان بدات، له‌م پێوه‌ندییه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌و خه‌باته چه‌كدارییه پێشكه‌وتووانه و جێی په‌سه‌ند و پشتیوانییه كه بۆ ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ریی به‌شخوراوان و گه‌لانی چه‌وساوه به ئامانجی ڕێكخستنی شۆڕشێكی كۆمه‌ڵایه‌تی دژی دوژمنانی خه‌ڵك، واتا ئیمپریالیزم و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌كانی بێت. له یه‌كه‌م ساتدا ئه‌مه به‌و واتایه‌یه كه خه‌باتی حیزبی دێموكرات جه‌ماوه‌ری و خه‌ڵكی نییه و دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵك و له خزمه‌ت ئیمپریالیزمدایه، ئه‌گه‌ر زیاتر سه‌رنجی ناوه‌ڕۆكی بدرێ ده‌بینین كه ئه‌م ڕێكخراوا داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات پشتیوانیی لێ نه‌كه‌ن چونكوو هاوپه‌یمانی ئیسراییل و سعوودییه و چاوه‌ڕوانه خه‌ڵك چاوه‌ڕێی چریكه‌كانی فیدایی خه‌ڵكی ئێران بن تاكوو شۆڕشێكی جه‌ماوه‌ریی و خه‌باتێكی توندوتیژ دژی چینی ده‌سه‌ڵاتدار وه‌ڕێ بخات، ئه‌ویش نه‌ك به بوون له نێو كۆمه‌ڵگا و جه‌ماوه‌ردا، به‌ڵكوو له كلووب و كافهكانی ئه‌مریكا و ئوروپاوه، چونكوو ئه‌وان توانای ده‌ستهه‌ڵگرتن له چێژ و خۆشییه‌كانی وڵاتانی ئیمپریالیزمییان نییه چ بگا به‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه شاره‌كانی ئێران و له‌وێدا خه‌باتی توندوتیژ ڕێكبخه‌ن. ئه‌م ڕێكخراوه به‌مشێوه ساخته‌كارانه ده‌یهه‌وێ خه‌ڵك له پشتیوانی كردنی ڕاسانی چه‌كداریی نوێی حیزبی دێموكرات په‌شیمان بكاته‌وه، چونكوو به بۆچوونی ئه‌وان ئه‌م ڕاسانه بهقازانگی ئیسراییل و سعوودییه و به‌گشتی ئیمپریالیزمه و ته‌نیا خه‌باتێك جێی په‌سه‌نده كه به‌پێی بۆچوون و خواسته‌كانی چریكه فیداییه‌كانی ئێران بێ و جیا له‌مه بێ، خه‌باتی چریكیی ڕێكخراوه‌كانی دیكه گرێدراوی وڵاتانی دیكه‌یه.
دێڕی سه‌ره‌كیی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئه‌م ڕێكخراوه و حیزب و دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ئێران ئه‌وه‌یه كه بۆچی حیزبی دێموكرات له ئیسراییل داوای یارمه‌تیی كردووه؟ ئێستا پرسیارێكی دیكه له‌لایه‌ن چریكهكانهوه به‌و پرسیاره زیاد كراوه كه ده‌پرسێ بۆچی هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی به حیزبی دێموكرات داوه له سنووره‌كانه‌وه تێپه‌ڕێ؟ یا بۆچی پاش ٢٠ ساڵ جارێكی دیكه خه‌باتی چه‌كداریی هێناوه‌ته‌وه گۆڕێ؟
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران حیزبێكی پراگماتیكه، ڕیال پۆلیتیكی گرتووه‌ته‌به‌ر و به كرده‌وه له گۆڕه‌پانی خه‌باتدایه. بۆ درێژه‌دان به خه‌بات پێویستی به یارمه‌تیی ئابووری و سه‌ربازی هه‌یه، وه‌ك هه‌موو حیزبه شۆڕشگێڕه‌كانی جیهان و ئه‌مه‌ش شاراوه نییه و سكرتێری حیزبیش هێمای پێداوه. جیهانی سیاسه‌ت جیهابێكی سه‌قامگیر و نه‌گۆڕ نییه، جیهانێكی بگۆڕه، دۆستی ئه‌مڕۆ سبه‌ینێ دوژمنه و دوژمنی ئه‌مڕۆ دۆستی سبه‌ینێیه. چونكوو سیاسه‌ت به‌واتای مێتۆدێكه بۆ دابینكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان. ئه‌وه‌ی كه بۆچی حیزبی دێموكرات له‌گه‌ڵ ئیسراییل و سعوودییه پێوه‌ندیی هه‌یه یان چۆنه كه حكوومه‌تی هه‌ریم به پێچه‌وانه‌ی ڕابردوو ئیجازه‌ی په‌ڕینه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی حیزب له سنوور ده‌دات یان چی ڕوویدا كه پاش ٢٠ ساڵ حیزبی دێموكرات خه‌باتی چه‌كداریی ده‌ست پێده‌كاته‌وه، له جیهانی سیاسه‌تدا به پرسیارێكی منداڵانه دێته ئه‌ژمار و ڕێكخراوێكی سیاسی به هێنانه به‌رباسی پرسیاری لهمچهشنه تا ئه‌م ئاسته پریستیژی خۆی به‌ره‌و كزی نابات. هێزێكی چریكی بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌بێ چاوه‌دێری هه‌موو پێوه‌ندییه‌كانی دوژمنه‌كه‌ی بێ و له قه‌یرانه‌كانی به‌قازانجی خۆی كهڵكوهرگرێ نه‌ك چاوه‌ڕێی مۆعجزه بێ.
كاتێ چاو له ناوی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌كه‌ین، ناوێكی چریكییه، به‌ڵام هیچكام له ڕێوشوێنه‌كانی چریكی نازانێ، چونكوو هێشتا نازانێ كه خه‌باتێكی چریكی خه‌باتێكی خه‌یاڵی نییه و له دونیای واقێعیدایه و پێویستی به پشتیوانه. پشتیوان بۆ خه‌باتی چه‌كداری دژی كۆماری ئیسلامیی ئێران ناتوانی ڕووسیه و سوورییه و عێراقی هه‌نووكه‌یی بێ، چونكوو ئه‌م وڵاتانه دۆست و هاوپه‌یمانی ستراتیژیكی ڕێژیمی ئێرانن. كه‌واته بۆ سه‌رهه‌ڵدانی خه‌باتێكی چه‌كداری ده‌بێ له‌دووی دۆزینه‌وه‌ی دوژمنه‌كانی و ئه‌و كۆمه‌ڵه وڵاتانه بی كه لاوازیی و ڕووخانی كۆماری ئیسلامی له ستراتیژیاندایه. چونكوو بۆ شه‌ڕی چه‌كداری چه‌ك و چۆڵ، پاره، ده‌رمان و یارمه‌تیی پزیشكی پێویسته و به بێ ئه‌م یارمه‌تییانه هیچ جۆره خه‌باتێكی چریكی بیچم ناگرێ. له‌م نێوه‌دا ئه‌م وڵاتانه له‌وانه‌یه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان یارمه‌تیی حیزبی دێموكرات بده‌ن، به‌ڵام گرنگه كه حیزبی دێموكرات چۆن ئه‌م یارمه‌تییانه به‌كار ده‌بات. له ڕابردوودا حیزبی دێموكراتپێوهندیی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ سه‌دام هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ئێران له شه‌ڕدا بوو، به‌ڵام تا ئێستاش بچووكترین به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه گوێ له مستی سه‌دام بووبێ ده‌ست نه‌كه‌وتووه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه كاتێك هه‌موو هێزه‌كانی حیزبی دێموكرات له خاكی عێراقدا ده‌بن، پێشنیار ده‌دا و ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر كۆماری ئیسلامی پرسی كورد چاره‌سه‌ر بكات، حیزبی دێمووكرات هه‌موو هێزه‌كانی خۆی بۆ یارمه‌تیی كۆماری ئیسلامی و دژی هێزه‌كانی سه‌دام دنێرێته به‌ره‌كانی شه‌ڕ، ئه‌گه‌ر یارمه‌تییه‌كانی سه‌دام حیزبی دێموكراتی گوێ له‌مست كردبا، ئه‌م حیزبه هه‌رگیز هه‌ڵوێستی له‌مشێوه‌ی نه‌ده‌بوو.
رێكخراوی چریكه فیداییه‌كانی خه‌لقی ئێران كه هه‌نووكه ته‌نانه‌ت یه‌ك چریكیشی نییه و هه‌موو ئه‌ندامه‌كان و ڕێبه‌ره‌كانیان سه‌رقاڵی ژیان و پیشه‌ی تایبه‌تیی خۆیانن، ده‌بێ باش بزانن كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراو دژی حیزبی دێموكرات، بچووكترین خه‌ساریش له‌م حیزبه نادرێ به‌ڵكوو ئه‌مه خوودی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه كه خه‌ساری به‌رده‌كه‌وێ، چونكوو ئه‌م پرسیاره دێته گۆڕێ كه گه‌لۆ، كاتێ چریكه فیداییه‌كان دژی ڕاسانی حیزبی دێموكرات ڕاگه‌یه‌ندراو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، خۆیان له كوێن و سه‌رقاڵی چین؟