کوردستان میدیا: ئابووریزانانی ئێران هۆکاری گرانی و زیاد بوونی رێژه‌ی هه‌ژاری له ئێران‌دا، به سیاسه‌تی نادروستی ئابووریی رێژیم له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
حوسێن زاغفه‌ر، ئابووریزانی ئێرانی به هه‌واڵده‌ریی ئیلنای گوتووه، رێژه‌ی هه‌ژاریی ره‌ها (مطلق) له ئێران له نێوان ٢٥ هه‌تا ٣٢ له‌سه‌ده و له درێژه‌ی سێ ساڵی رابردوودا، حه‌شیمه‌تی هه‌ژار و فه‌قیر هه‌ر ساڵێک ٢% زیادی کردووه.
ئه‌و ئابووریزانه هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه، له حه‌وت ساڵی رابردوودا هه‌ژاری له ئێران رووی له زیاد بوون کردووه و به هاتنه‌سه‌ر کاری ئهحمهدینژاد، هه‌ژاری و نابه‌رابه‌ری له وڵات‌دا چه‌ند قات زیادی کردووه.
ناوبراو هه‌ژارتر بوونی به‌شێکی گه‌وره‌ی کۆمه‌ڵگا که به چینی نێونجی ناسراوه، به شکست هێنانی سیاسه‌تی ئابووریی رێژیمی ئێران و ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد وه‌سف کرد و گوتوویه‌تی: ئه‌گه‌ر له روانگه‌ی که‌سێکی بیانییه‌وه چاو له ئێران و ئه‌و هه‌موو لاوه بێکاره بکه‌ین، ته‌نیا به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاد هه‌ڵه بوون.
عه‌لی ئه‌کبه‌ر عه‌وه‌زی، ئه‌ندامی هه‌یئه‌تی به‌ڕێوه‌به‌ریی ناوه‌ندی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامیی کاری پارێزگای تاران، گوتوویه‌تی: له‌سه‌دا ٦٥ی کرێکارانی ئێران لانیکه‌م ٣٨٩ هه‌زار حه‌قده‌ست وه‌رده‌گرن و به هۆی گرانی و هه‌ڵاوسانی ئابووریی، له‌سه‌دا ٨٥ی کرێکارانی وڵات له‌ژێره‌وه‌ی هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.