کوردستان میدیا: ئه‌ندامێکی لیستی ئه‌لعه‌راقییه وێڕای ره‌خنه گرتن له به‌شداری کردنی سه‌رکۆماری ئێران له کۆنگره‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر له به‌غدا، له‌و باوه‌ڕه دایه به‌شداری ئه‌و رێژیمه بێ رێزییه به کۆنگره‌که.
ئه‌حمه‌د عه‌لوانی وتیشی: رێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ خۆی سه‌رچاوه‌ی نائارامییه‌کان و نانه‌وه‌ی بشێوییه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست دایه.
عه‌لوانی ئه‌وه‌شی خسته روو، به هیچ شێوازێک ره‌وا نییه ئێران له‌و کۆنگره‌یه‌دا به‌شدار بێت، چونکه رێژیمی ئێران بۆ خۆی به‌رده‌وام دیاری مه‌رگی بۆ عێراقییه‌کان ناردووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی لیستی ئه‌لعه‌راقییه وتی، رێژیمی تاران به به‌رده‌وامی چه‌کوچۆڵی ره‌وانه‌ی عێراق کردووه و له‌م دواییانه‌ش هه‌نارده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌کانیشی به هه‌نارده‌کانی پێشوو زیاد کردووه.
ماڵپه‌ڕی NRT بڵاوی کرده‌وه، بڕیاره له مانگی داهاتوودا کۆنگره‌ی به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆر له به‌غدا به‌ڕێوه بچێت و رێژیمی ئێرانیش یه‌ک له به‌شدار بوانی کۆنگره‌که ده‌بێت.
له پارله‌مانی حکوومه‌تی عێراق دوو لیستی ئه‌لعه‌ره‌بیه به‌سه‌رۆکایه‌تی ئه‌یاد عه‌له‌وی و ده‌وڵه‌تی یاسا به سه‌رۆکایه‌تی نووری مالیکی زۆرترین کورسییه‌کانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
هه‌تا ئێستا لیستی ئه‌لعه‌راقییه بۆ چه‌ندین جار داوای کردووه که متمانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیران له‌نووری مالێکی بسێنرێته‌وه.