کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لیستەی یارمەتیی وڵاتانی جیهان بە خەڵکی ئێران

16:33 - 24 رەشەمه 2719

لە کاتێکدا کە کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران بە درۆ و فریو باس لەوە دەکەن کەرەستە و کەلوپەلی پزیشکییان بۆ بەرەنگاربوونەوە دژی کۆرۆنا پێ نەگەیشتووە و پێویستیان پێی هەیە؛ بەڵام ئەو قسەیە تەنیا بۆ بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتییە.

ئاڵمان، بریتانیا و فەرانسە بڕی ٥ ملیۆن یۆرۆ یارمەتییان بۆ ئێران تەرخان و چەندین تۆن کەلوپەلی تەندروستیشیان دابین کردووە کە بۆ ئێرانی بنێرن.

هەتا ڕێکەوتی ١٢ی ڕەشەمە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهان ٦ بار لە کەلوپەلی پزیشکی بۆ ئێران ناردووە.

هەتا ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمە ڕێکخراوی "یونیسێف" لە ڕێگای کۆپێنهاگی دانمارک ٣ تۆن یارمەتی بۆ نێردراوە.

"کۆماری ئازەربایجان" بڕی ٥ میلیۆن دۆلار پارەی وەک یارمەتی بۆ ئێران تەرخان کردووە.

باڵوێزی ڕێژیمی ئێران لە مۆسکۆ وتوویەتی، ڕووسیە ٥٠ هەزار کیتی تاقیکاریی کۆرۆنا بۆ ئێران ناردووە و بڕیارە چەند باری کەلوپەلی پزیشکیش بۆ ئێران بنێرێت.

دەوڵەتی قەتەر ٥.٥ ملیۆن تۆن کەلۆپەلی پزیشکی بۆ ئێران ناردووە.

ژاپۆن ٢.٥ میلیارد یەن یارمەتیی پزیشکی و تەندروستی بۆ ئێران ناردووە.

ئەو ئامارە لەکاتێکدایە کە ڕێژیمی ئێران لە سەرووی هەموویانەوە "محەممەدجەواد زەریف" وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی ئێمە گەمارۆ ئابووریما لەسەرە بۆیه ناتوانین پێش بە کۆرۆنا بگرین.