ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی سێشەممە ٣ی خاکەلێوە، لە زنجیرەتویتێکدا ڕوو لە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران، داوای ئازادیی بێمەرجی زیندانییانی سیاسیی کرد.
ئەم ڕێکخراوە ناوی کۆمەڵێک لە زیندانییانی هێناوە کە بەهۆی بیروباوەڕ و چالاکیی ئاشتیخوازنەی خۆیان لە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ چەندین ساڵە لە زیندانەکانی ڕێژیمی ئێراندان.
هەروەها ٦٤٦ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ناڕزایەتیی خۆیان بە ئازاری زیندانییانی سیاسی و دوورخستنەوەیان لەلایەن دەزگای دادوەری و ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران دەربڕی.
هەتا ئێستا بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هیچ وڵامێکیان لەهەمبەر داواکاریی ڕێکخراوە مافە مرۆییەکان و چالاکانی سیاسی و مەدەنی نەبووە و بێدەنگییان ڕاگرتووە.