کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوانی ئیدارەی ئاوی شاری سایین قەڵا زەخت و گوشارییان خستۆتە سەر دانیشتوانی ئەو ناوچەیە

20:44 - 12 سەرماوەز 2712

كوردستان میدیا: ئیدارەی ئاوی شاری سایین قەڵا وێڕای زەخت و گوشار بۆ سەر دانیشتوانی و وەرزێڕانی ئاوایی قازانلی، پێشیان راگەیاندوون، دەبێ‌ بیری ئاوەكانیان پڕ بكەنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لێپرسراوانی ئەو ئیدارەیە چوونەتە ئاوایی قازانلی و ژمارەیەك هاووڵاتیی ئەو گوندەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
لێپرسراوانی ئیدارەی ئاو بەو وەرزێڕانەیان راگەیاندووە، پێویستە ئەو بیرانەی كە بۆ ئاودێری مووچەكانیان هەڵیان كەندووە، پڕی بكەنەوە.
دانیشتوانی ئەو ئاواییە لەو باوەڕەدان ئەگەڕ بێت و بیرەكان پڕ بكەنەوە چیدیكە ناتوانین مووچەكانیان ئاودێری بكەن و هەمووی وشك دەبن.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە دانیشتوانی ئاوایی قازانلی خۆیان لە جێبەجێ‌ كردنی ئەو بڕیارە بواردووە.