کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوانی ئەمریکا: رێژیمی سووریە کەڵکی لە مووشەکی ئێرانیی \"فاتح\" وەرگرتووە

19:32 - 9 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: دوو بەرپرسی نیزامیی ئەمریکایی رایانگەیاند، رێژیمی سووریە بە مەبەستی پێکانی ئامانجەکانی و سەرکوت کردنی ئەرتشی ئازاد کەڵکی لە مووشەکی فاتح دروست کراوی ئێران وەرگرتووە.
ئەو دوو لێپرسراوە کە نەیان ویستووە ناویان ئاشکرا بکرێت بە کاناڵی CNN یان راگەیاندووە، پێشتر هێزە نیزامییەکانی سووریە کەڵکیان لە مووشەکی ئسکاد وەردەگرت، بەڵام حەفتەی پێشوو کەڵکیان لە مووشەکی ئێرانی فاتح وەرگرتووە.
پێشتریش لێپرسراوانی ئیسرایلی ئاشکرایان کردبوو، ئێران مووشەکی فەجر ــ ٥ی بە گرووپی حەماس داوە.
ناوەندە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسراییل رایانگەیاندووە، ئەو مووشەکانە لە ئێرانەوە رەوانەی سوودان دەکرێن و دواتر دەبردرێنە وڵاتی میسر و دەست و پێوەندییەکانی حەماس لەوێ‌ ئەو مووشەکانە پارچە پارچە دەکەن و لە رێگا نەهێنییە ژێر زەوییەکانەوە دەیبەنە فەلستین و لە ئاکامدا بەدەستی حەماس دەگات.
تەنگەی رەفەح تەنیا رێگایەکە کە وڵاتی میسر بە کەرتی غەزە دەبەستێتەوە و رێگاکانی دیکەش لەژێر دەسەڵاتی ئیسراییل دان.