کوردستان میدیا

شەممه 27ی بەفرانبار 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی پێشانگای شەهیدانی کرد

10:35 - 9 بەفرانبار 2720

"مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی پێشانگای شەهیدانی کوردستانی کرد و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانی نوێ کردەوە.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ۲۷۲۰ی کوردی، "مستەفا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکرات سەردانی پێشانگای شەهیدانی کرد و سپاسی هاوڕێیانی بەشی شەهیدانی کرد کە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک ئەم پێشانگایەیان نۆژەن کردووەتەوە.

ناوبراو لەو سەردانەدا بۆ پێشانگای شەهیدانی حیزبی دێموکرات، لەگەڵ ڕێبەرانی شەهیدمان و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمان و بەڵێنییان نوێ کردەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی ئەو شەهیدانە، لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام بین.

"هیجری" تایبەتی دەستخۆشی لە هاوڕێیانی بەشی شەهیدان کرد کە هەوڵێکی زۆریان بۆ ئەم پێشانگایە ئەنجام داوە.