کوردستان میدیا: بەڕێز لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەگەڵ منداڵانی نێو شۆڕش و لاوانی بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات کۆ بوویەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ده‌زگای ڕێكخستنی گشتیی حیزبی دێموكرات، رۆژی یەکشەممە رێكه‌وتی ٢١ی گه‌لاوێژی ١٣٩٧ی هەتاوی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بەرفراوانی به به‌شداری زۆربەی لاوانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموکرات، بۆ ڕێزدار "مسته‌فا هیجری" لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ڕێكخست.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه به‌شێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی، ناوه‌ندی سیاسی، كادره‌كانی سه‌ر به ده‌زگای ڕێکخستن، زۆربەی لاوانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌كان، كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب به‌شدار بوون، لێپرسراوی گشتیی حیزب گرینگ‌ترین پرس و بابه‌ته‌كانی پێوه‌ندیدار به دۆخی ئێستای ئێران و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، حیزبی دێموكرات و به‌رده‌وامی حه‌ره‌كه‌تی ڕاسان و فره‌ڕه‌هه‌ند بوونی خه‌بات، حزووری فه‌عال و به‌رچاوی پێشمه‌رگه له ناوخۆی كوردستان، ئه‌رک و تێكۆشانی لاوان له‌م بڕگه حه‌ساس و مێژووییه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا خسته به‌ر باس.
هیجری به وردی ئاماژه‌ی به ئاڵوگۆڕ و پێشهاته سیاسییه‌كانی ئێستای ئێران و خۆرهه‌ڵاتی كوردستانی بۆ ئاماده‌بووان كرد. هەروەها دۆخی قه‌یراناوی ئابووریی ئێران، به‌رده‌وامی و به‌رفراوانتربوونی حه‌ره‌كه‌تی ناڕەزایهتی خه‌ڵكی بێزراو له ڕێژیم و سیاسه‌ت و گه‌مارۆكانی ئه‌م دواییانه‌ی ئا‌مریكا بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، باندۆری ئه‌م دۆخه نوێیه بۆ سه‌ر ته‌ڤگه‌ری ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كانه‌وه شرۆڤه كرد.
ناوبراو لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لەوە کرد کە له ئاكامی كشانه‌وه‌ی ئا‌مریكا له ڕێكکه‌وتنی به‌رجام و سه‌پاندنی قۆناغ به قۆناغی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر ڕێژیمی ئێران، له ماوه‌ی كه‌متر له سێ مانگی ڕابردوودا، به‌های دراوی ئێرانی سه‌دا په‌نجا داشكاوه. وتیشی به وته‌ی وه‌زیری كاری ئێران ئەگەری ئەوە لە ئارادایە به هۆی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە زیاتر له یه‌ك میلیۆن كه‌سی دیکە بێكار ببن.
بەشێکی دیکە لە وتەکانی بەرێز هیجری بەم چەشنە بووە: بێكاری و فه‌قر و هه‌ژاری به شێوه‌ی به‌رچاو و بێ وێنه له ئێران‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه. هه‌ر به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێژیم له‌م دۆخه ناله‌باری ئابووریدا زیاتر له ٩ میلیارد دۆلار له پاره‌ی حكوومه‌ت دزراوه و دیار نه‌ماوه. خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان زۆربه‌ی شار و شارۆچكه‌كانی ئێرانی گرتووەته‌وه، ڕێژیم له‌گه‌ڵ قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌ت بەرەوڕوو بووه. سه‌ره‌ڕای دروشمه قه‌به‌كانی ڕێژیم، به‌ڵام ئه‌م نیزامه ناتوانێ چاره‌سه‌ری كێشه و گیروگرفته‌كانی له نێوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا بكات. له وه‌ها دۆخێك‌دا ڕێژیم ناچاره بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆرانه‌ی خۆی مه‌رجه‌كانی ئا‌مریكا قبووڵ بكات و مل بۆ وتووێژ ڕابكێشێت. له هه‌ر حاڵه‌تێكدا ئێران ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخی پێش گه‌مارۆكان و ئه‌ساسه‌ن توانای وڵامدانه‌وه‌ی به ویست و داواكارییه‌كانی خه‌ڵك نییه و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵک له ئاستی گشتی وڵات‌دا به‌رده‌وام په‌ره ده‌ستێنن بۆیه به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو ئه‌و فاكته‌رانه، سه‌ره‌تای ڕووخانی كۆماری ئیسلامی ده‌ستی پێكرددووه. ئێران و له چوارچێوه‌ی ئێرانیشدا خۆرهه‌ڵاتی كوردستان به بڕگه‌یه‌كی حه‌ساس و مێژوویی‌دا تێده‌په‌رن.
له وه‌ها دۆخێك‌دا پێویسته خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ببێته هێزێكی شوێندانه‌ر تا بتوانێ له داهاتووی سیاسی ئێران‌دا خاوه‌ن پێگه و كاریگه‌ری خۆی بێت. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئه‌ركێكی قورسی هه‌ڵگرتووه و پێویستی به هاوكاری و خه‌باتێكی هه‌مه‌لایانه هه‌یه. ڕاسانی خۆرهه‌ڵات كه به لێک‌گرێدانی خه‌باتی شار و شاخ ده‌ستی پێكردووه، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا ئاسۆیه‌كی ڕوونتر و كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌مه‌ڕ گه‌شه‌سه‌ندن و به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان دروست كردووه. شار وه‌ک چه‌قی خه‌بات پێشمه‌رگه‌ی له ئامێز گرتووه، شار و شاخ وه‌ک دوو كۆڵه‌كه‌ی گرینگی خه‌بات یه‌كیان گرتووه و تێده‌كۆشن بۆ سه‌ربه‌ستی و ڕزگاری نیشتمان. په‌یوه‌ستبوونی سه‌دان لاوی ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌ر به ریزه‌كانی پێشمه‌رگه، به‌رهه‌می به‌رده‌وامی حه‌ره‌كه‌تی ڕاسانه.
له به‌شی كۆتایی باسه‌كه‌یدا، لێپرسراوی گشتی حیزبی دێموکرات، ئاماژه‌ی به ئه‌ركی لاوان به گشتی و لاوانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌كانی حیزبی دێموكرات به تایبه‌تی له دۆخی ئێستای خه‌باتدا كرد و وتی: "كۆمه‌ڵگای خۆرهه‌ڵات چاوه‌ڕوانیی زیاتری له ئێوه هه‌یه، ئاڵوگۆڕه‌كان به خێرایی ده‌چنه پێش و ئاسۆی خه‌بات و گه‌یشتن به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان له هه‌موو كات ڕوونتر و نزیكتره. گه‌لی كورد له قۆناغێكی دیرۆكی له خه‌باتی خۆیدایه. بۆ گه‌یشتن به ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ڕزگاربوون له ئاواره‌یی، پێویسته چالاكتر له هه‌موو كاتێک هاوكار و یارمه‌تیده‌ری حیزبی دێموكرات و ئه‌م شۆڕشه نوێیه بن. ئێوه لاوه‌كان وه‌ك نه‌سڵی نوێ و خاوه‌ن ئیراده و پۆتانسیه‌لێكی به‌رزی نه‌ته‌وه‌یی و ئازادیخوازی، له به‌رده‌م ئه‌م ئاڵوگۆڕه مێژووییانه‌دا قه‌رارتان گرتووه، ده‌بێ به‌وپه‌ڕی هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی كردنه‌وه بێن و ئه‌رك وه‌ئه‌ستۆ بگرن و تێبكۆشن. لاوه‌كان پێویسته به گرینگییه‌وه بڕواننه پڕۆسه‌ی خوێندن و خۆپه‌روه‌رده كردن و ئاستی هوشیاری و ڕۆشه‌نبیری خۆیان ببه‌نه سه‌رێ. ئێوه داهاتووی گه‌له‌كه‌مانن و ده‌بێ به شێوه‌ی كرداری و به‌رده‌وام له ڕاپه‌راندنی كار و ئه‌ركی حیزبی‌دا تێبكۆشن. حیزبی دێموكرات به گرینگییه‌وه ده‌ڕوانێته ئێوه و ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێئهسپاردنی ئه‌ركی حیزبی له ئۆرگانهكاندا به‌پێی شاره‌زایی و توانای كاری بۆتان دەڕه‌خسێنێت.
له كۆتاییدا، لاوانی به‌شداربوو له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕاوبۆچوونی خۆیان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باسی پێشكه‌شكراودا خستەڕوو و له لایه‌ن لێپرسراوی گشتیی حیزبه‌وه وڵامی سه‌رنج و پێشنیار و ره‌خنه‌كانیان درایه‌وه.