کوردستان میدیا: رێوڕەسمی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بەشداریی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری تۆرێنتۆی کانادا بەڕێوەجوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سەرەتا، رێورەسمەکە بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاکی شەهیدانی گەل و نیشتمان دەستی پێکرد.
دواتر،پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە رۆژهەڵاتی کانادا لەلایەن رۆژان ئاشتابەوە خوێندرایەوە.
ئاشتاب لە پەیامەکەیدا ئاوڕی لە ٧٠ ساڵ خەبات و تێکۆشان لەکوردستانی رۆژهەڵات بە رێبەرایەتی حیزبی دێموکرات دایەوە و تیشکی خستە سەر دەستکەوتە بە نرخەکانی مێژووی کوردستان کە حیزبی دێموکرات شانازی دەستەبەر کردنیانی هەبووە.
ئەم رێوڕەسمە بە پێشکەشکردنی چەند گورانییەک لەلایەن هونەرمەندان عەلی زەندی و گەلاوێژ و شەهروزـەوە کۆتایی پێهات.
دواتر بە بۆنەی یادی ٧٠ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامی پیرۆزییان پێشکەش بە رێوڕەسمەکە کردبوو کە بریتی بوون لە:
ــ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
ــ یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان
ــ پارتی دێموکراتی کوردستان
ــ ماڵی کورد لە تورێنتۆ