کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەدایک بوونی دوکتور قاسملوو لە شاری ئورمیە و گوندی نییەر پیرۆز کرا

18:53 - 2 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: بە بۆنەی شەوی یەلدا، شەوی لە دایک بوونی دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو، لە شارەکی ئیسلام ئابادی ئورمیە و گوندی نییەر جێژن گیرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری کوردستان میدیا، بە بۆنەی لە دایک بوونی رێبەری گەورەی نەتەوەیی، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شارەکی ئیسلام ئابادی ئورمیە رێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شارەکی ئیسلام ئابادی ئورمیە، لە شەوی یەلدا یادی دوکتوری شەهیدیان بەرز راگرت و لەگەڵ شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان بەڵێنیان نوێ کردەوە کە هەتا گەیشتن بە ئامانجەکانی رێبەرانی شەهید و رێبوارانی رێگای دێموکرات، رێگایان درێژە دەدەن.

هەروەها لە گوندی نییەر لە ناوچەی ژاوەرۆی سـنە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات شەوی یەلدا شەوی لە دایک بوونی دوکتور قاسملوویان بەرز نرخاند.

رێبوارانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی شیرینی لە نێو خەڵکدا یادی ئەو رێبەرە گەورەیان بەرز راگرت و هەروەها تەقەی خۆشییان کرد.