کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٦٦ لەسەدی خاکی پارێزگاکانی ئێران خەریکە بەرەو بەبیابانیبوون دەچن

17:30 - 6 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی "عەباسعەلی نۆبەخت" سەرپەرەستی ڕێکخراوی سەرچاوە سروشتییەکانی ڕێژیم ڕایگەیاندووە کە ٦٦لەسەد لە خاکی پارێزگاکانی ئێران خەریکن بەرەو بەبیابانیبوون دەچن.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ئەو ناوچانەی کە دار و گیایان لێ بڕاوە و هەموار بوونە بۆ ڕاگواستنی خاک، ٤٣ لەسەد زیادیان کردووە.

ناوبراو باسی لەوە کردووە کە لە سەرەتادا ١٤پارێزگای ئێران لەگەڵ ئەو کێشەیە بەرەوڕوو بوون بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕێژەیە بۆ ٢١ پارێزگا زیادی کردووە.

لە سەرەتادا شەش ملیۆن هێکتار لە خاکی پارێزگاکانی ئێران بەرەو بەبیابانیبوون چووبوون بەڵام لە ئێستادا ئەو ڕێژەیە بۆ چاردە ملیۆن هێکتار زیادی کردووە.