کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٨٦ لەسەدی خەڵکی ئێران لە کردەوەی نوێنەرانی مەجلیس ناڕازین

12:17 - 30 رێبەندان 2721

لە ڕاپرسییەکدا کە لە لەلایەن وێبسایتی ڕاپرسیی "واکاوی"، لەسەر کردەوەی دو ساڵەی مەجلیسی یازدەهەم ئەنجام دراوە، ٨٦ لەسەدی بەشداربووان دەنگی نەرێنییان داوە و لە کار و کردەوەی مەجلیس ناڕازین.

لەو ڕاپرسییەدا ٧٢ لەسەدی بەشداربووان، ڕوونبوون و بە کردەوەکردنی وادە و بەڵێنیی نوێنەرانی مەجلیسیان بە شەرمەزاری وەسف کردووە و چواردە لەسەدیش کردەوەی نوێنەرانیان بە خراپ زانیوە.

خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە تەنیا چوار لەسەدی بەردەنگەکانی ئەو ڕاپرسییە، کار و کردەوەی مەجلیسیان بە باشی وەسف کردووە.

پێشتریش لە ڕاپرسییەکدا کە دامەزراوەی "گالووپ" ئەنجامی دابوو دەرکەوتبوو کە ٥٠ لەسەدی خەڵکی ئێران باوەڕیان بە ڕێژیمی ئێران لەدەست داوە.

هەروەها لە ئاکامی ڕاپرسیی دامەزراوەی "گەمان"، لە ڕوانگەی سیاسییەوە دەرکەوتبوو ڕووخانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران زۆرترین لایەنگری هەیە.