کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری بۆکان بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو

10:45 - 2 خەزەڵوەر 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری "بۆکان" بەبۆنەی یەکەمین ساڵوەگەڕی شەهیدانی مانگی خەزەڵوەری ٩٨ چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لەو چالاکییە تەبلیغییەدا ڕێزیان لە شەهیدانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە "بۆکان، مەریوان، کرماشان، سنە و جوانڕۆ" گرت.

لەو چالاکییەدا بە بڵاوکردنەوەی سی دی و نووسینی دروشمی "سەرکەوێ ڕاسانی شاخ و شار"، "بژی حیزبی دێموکرات" ئەمەگناسی و وفاداریی خۆیان بە ڕێبازی ئەو شەهیدانە دووپات کردەوە.

ئەو شوێنانەی شاری "بۆکان" کە چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە: "بلواری ئازادەگان هەتا عەلیاوا، سێڕێیانی خاوەران هەتا چوارڕێیانی ئیتلاعات، فەلەکەی فەرمانداریی و بلواری کوردستان".