کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری شنۆ و مەهاباد بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاکیی تەبلیغی بەڕێوەچووە

17:32 - 23 پووشپەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی دکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، لە شاری شنۆ چالاکییان بەڕێوەبردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ٢٦ـەمین سالڕۆژی شەهید کرانی دکتور قاسملوودا رێبورانی رێگەی ئازاد و دادپەروەریی وێنەی ئەو رێبەرەیان بڵاو کردووەتەوە و دروشمی تایبەت بە ٢٢ی پووشپەڕیشیان نووسیوە.

9734.jpg

لەو چالاکییانەدا لە بەشێکی بەرچاو لە شوێن و ئاواییەکانی شاری شنۆ و مەهاباد تراکت و پوستێری تایبەت بە رۆژی ٢٢ی پووشپەڕ و وێنەی دوکتور قاسملوو سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بڵاو کراوەتە.

گوندی کانی رەش، شاروچکەی نەڵۆس و شارۆچکەی چەپەراوێ و دەورووبەری چالاکیی ئەنجام دراوە.

دەوترێت کە هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێران سەرلەبایانی رۆژی دووشەممە ٢٢ی پووشپەڕ رژاونەتە ئەو ئاوایی و شارۆچکانە و دروشمەکانیان سڕیوەتەوە.

مەهاباد: لەو شوێنانەی شاری مەهاباد چالاکی بەڕێوە چووە:

فەلەکەی مەحموودکان، پارکی میکایل، ترمیناڵی گه وره، بازارچەی ئەسغەری، شەقامی بیمارستان، زەوییەکانی شارەداری، شەقامی زانکۆی پەیام نوور، شەقامی سەداوسیما، مەیدانی حەسەنزادە، قەبرستانی گەوره، تاقەدار، سێ‌رێیانی هەمزاوا، باغی شایگان، بەری شیلانان.