کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەلایەن جاش و پاسدارەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە جەژنی ساڵی نوێی خوێندن بۆ منداڵان دەگیردرێت

11:00 - 1 رەزبەر 2721

ڕێژیمی ئێران جه‌ژنی منداڵانی ته‌مه‌ن شه‌ش بو حه‌وت ساڵ له باخچه‌ی ساوایان یان له قوتابخانهی خستووەتە ڕۆژێک له ڕۆژەکانی "دیفاعی موقه‌ده‌س".

له‌و ڕۆژه‌دا که‌سێکی جانباز یان جاش ده‌به‌ن بۆ قوتابخانەکان تاکوو بۆ منداڵانێک که فیکر و ڕایه‌کی پوختیان بو وانەکان نییە، له شه‌ڕه‌کانی خۆیان کە زۆربەیان ڕاست نین قسه‌ بو منداڵان بکه‌ن.

ئەو کارەی ڕێژیم شه‌ڕێکی نه‌رمە بۆ شۆردنه‌وه‌ی بیر و بڕوای ئازاد له مێشکی منداڵاندا.

ڕێژیمی ئێران له‌بارەی تێرۆریست "قاسم سلێمانی" قسه‌ بو منداڵان دەکات و پەرە بە ئیدئۆلۆژیی مەزهەبی دەدات.