کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەلایەن دوکتور "بیژەن زولفەقار نەسەب" بژێویی ژیانی بنەماڵەیەکی دەستکورت دابین کرا

12:48 - 18 پووشپەڕ 2722

بە هاوکاریی نوێنەری کەمپەینی "میهرەبانیـ"ـی شاری "جوانڕۆ"، لەلایەن دوکتور "بیژەن زولفەقار نەسەب" یارمەتیی ماددیی بنەماڵەیەکی دەستکورتی پێنج کەسیی گوندێک لە شاری "سەلاسی باوەجانـ"ـی درا.

ئەو یارمەتییە ماددییە کە بە مەبەستی دابینکردنی بژێویی ژیان درا بە دایکێک کە سەرپەرستی چوار منداڵە، پێکهاتبوو لە دوو دەزگای ئوتوماتیکی خوری و دەزوو ڕێسیی نێوماڵ.

دوکتوور "بیژەن زولفەقار نەسەب" ساڵی ١٣٢٨ی هەتاوی لە شاری "سنە" لەدایک بووە.

ناوبراو کەسایەتییەکی ناسراوی وەرزشی لە ئاستی کوردستان و ئێرانە.