کوردستان میدیا: ئاسه‌واری مێژوویی سێگردان که بۆ ده‌ورانی عصر آهن ده‌گه‌ڕێته‌وه به هۆی راکێشانی فیبری نووریی شیرکه‌تی رێگای ئاسن، هه‌ڕه‌شه‌ی له نێوچوونی لێ ده‌کرێت.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵده‌ریی میراتی فه‌رهه‌نگی، که‌وناراناسان له ٢ ساڵی رابردوودا نزیکه‌ی ١٢٠ میتری دووجا له رووبه‌ری ٤٢ هێکتاریی ناوچه‌ی سێگردانیان پشکنیوه، به‌ڵام شیرکه‌تی را آهن به بێگوێ دان به‌و پشکنینه کهوناراییانه، کاناڵێکیان به درێژایی ٩٠٠ میتر و قووڵایی ١.٥ میتر هه‌ڵکه‌ندووه.
ئه‌و شوێنه مێژوویه له شارستانی مه‌هاباد و له که‌مه‌ربه‌ندیی ورمێ ــ میاندواو و له ٣٠٠ میتریی گوندی له‌ج هه‌ڵکه‌وتووه.
سه‌رپه‌رستی هه‌یئه‌تی ئاسه‌وار ناسیی ناوچه‌ی سێگردان رایگه‌یاندووه: سه‌ره‌ڕای کۆتایی هاتن به هه‌ڵکه‌ندنی کاناڵه‌کان، شیرکه‌تی راه آهن درێژه به خراپکاریی خۆی داوه و سه‌ره‌ڕای راگه‌یاندنی ئه‌م بابه‌ته به ناوه‌نده پێوه‌ندیداره‌کان و پارێزه‌رانی میراتی فه‌رهه‌نگی، پرۆسه‌ی لەناو بردنی ئەو ئاسەوارانە له‌لایه‌ن ئه‌و شیرکه‌ته‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
ئاسه‌واری مێژوویی سێگردان بۆ سه‌رده‌می په‌یدا بوونی ئاسن ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌وته‌ی ئاسه‌وارناسان، ئاسه‌واری که‌ونارایی له‌و ناوچه‌یه‌دا بوونی هه‌یه.