کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ ڕێبازی دوکتور "سادق شەڕەفکەندی" پەیمان نوێ کرایەوە

12:29 - 19 خەرمانان 2721

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان چالاکیی تەبلیغییان لە شار و گوندەکانی کوردستان بەڕێوە برد.

تێکۆشەرانی دێموکرات لە بەرەبەری ٢٦ی خەرمانان، لە گۆندی "ئاڵیاوێ" سەر بە شاری "شنۆ" چالاکیی تەبلیغییان بەرێوە بردووە  وپەیمانیان له‌گەڵ شەهید دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و نوێترین شەهیدی حیزبەکەمان شەهید "عوسمان مەستەفا پوور"  هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستان نوێ کردووەتەوە.

لەو چالاکییەدا ئامادەیی خۆیان بۆ ڕاپەڕاندنی هەر ئەرکێکی حیزبی دەربڕیوە.

لە "سەقز" لاوانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی "میکۆنوس" چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

لەو چالاکییەدا بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستیری تایبەت تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کردووە.

لە ئیلام شۆڕەسوارانی دێموکرات بۆ پەیمان نوێکردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهید دوکتور "سادق شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی لە "مەلەکشایی، ئاودانان، شەقامی بەسیج، چوارڕای کوشتارگ، مزگەوتی پێغەمبەری گەورە، ئموزشگای شۆفێریی پێدرام، شەقامی ئەرغەوان و پەژووهش سەرا" چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هاوکات لە "پیرانشار" لاوانی دێموکرات بە هەڵدانی ئاڵای کوردستان و نووسینی دروشم چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و خۆیان بە قوتابیی ڕێگای دوکتور "سادق" وەسف کردووە.