کوردستان میدیا

هەینی 9ی جۆزەردان 2720
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان پەیمان نوێ کرایەوە

12:43 - 8 خاکەلێوه 2720

ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەووە.

بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی  کوردستان، تێکۆشەرانی دێموكرات له بوكان، بە جامانە و وێنەی ڕێبەرانی شەهید و ئارمی حیزبی دێموکرات سەردانی بنەماڵە شەهیدەکانیان لە شار و گوندەکان کردووە.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە شوێنى شەهيدبوونى فەرمانده ''وەستا ئەحمد'' له گوندی ''قوڵقوڵه''، لەگەڵ ڕێبازى شەهيدان پەيمانيان نوێ كردەوە.

بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بە نیشانەی ڕێزگرتن لە خەبات و فیداکاریی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، چالاکی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن.